ئه‌م جاره‌یان پارتی مه‌به‌ستی وایه که‌ناڵی ته ڵه ڤزیۆنی حیزبی تیروریستی دیموکراتی کوردستانی ئیران بخاته وه کار کردن!

شیلان

هه‌ژار برینجی کادیری فه‌نی که‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی رووداو (سه‌ر به پارتی) یه‌کێک له ئه‌ندامانی سه‌ر به حدکا و له نزیکانی مسته‌فا هیجری که له دامه‌زرانی تیشک تی وی هاوکاری حیزبی ده‌کات.

به گوێره‌ی ڕاپۆرتی دیار و نادیار ناوبراو 10 ئامێری DVD R تایبه‌ت به کامێرای چاودێری و شاراوه‌ی ڕاده‌ستی حدکا کردووه.

ئه‌م ئامێر و که‌ل و په‌له ئه‌له‌کترونیانه ئارم و هێمای که‌ناڵی رووداوی له سه‌ر بووه که هه‌ژار پێیانی ڕاگه‌یاندووه ئه‌و هێما و ئارمانه له سه‌ر ئامێره‌کان بسرنه‌وه.

هاوکاری و پاڵپشتی و پێدانی ئامێری ئه‌له‌کترۆنی که‌ناڵی فه‌زایی رووداو بۆ حدکا و ته‌نانه‌ت نمایشتی ڕۆڵی ڕاگه‌یاندن بۆ حیزبه کورده ئێرانیه‌کان مێژووه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ڕابردوو.

له هه‌واڵ و ڕاپۆرته‌کانی روواو دیاره که له که‌ناڵێکی هه‌واڵنێری به‌رین له دووای پێوه‌ندی له گه‌ڵ پارته که‌مپ نشینه ئێرانیه‌کان ئاستی ته‌کنیکی خۆی بۆ که‌ناڵێکی خۆماڵی و لاواز نزم کردۆته‌وه چونکه ئه‌م حیزب و پارتانه نه نوێنه‌ری کورده‌کانی ئێران به‌ڵکوو ته‌نانه‌ت له نێو که‌مپ و ئوردووگاکانی خۆیان دا هیچ پێگه‌یه‌کی یاسایی و لاینگریان نیه.

 

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .