باڵی عه‌بدوڵا موهته‌دی ڕایانگه‌یاند که هیوا مورادی گیانی له ده‌ست داوه

کۆمه‌ڵه و ئه‌نجامدانی تاوانێکی تر,هیوا مورادی

هه‌واڵی به په‌له/ کۆمه‌ڵه ، له تاوانێکی تردا هیوا مورادی پێشمه‌رگه و ئه‌ندامی دێرینی خۆی له ژێر ئه‌شکه‌نجه دا کوشت .

سه‌رچاوه هه‌واڵنێریه‌کانی «پێگه‌ی تویژینه‌وه و هه‌واڵنێری ئاکام نیووز» له نێو ئوردووگای کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران _ باڵی عه‌بدوڵا موهته‌دی ڕایانگه‌یاند که شه‌وی ڕابردوو واته (شه‌وی دووشه‌ممه 9 سه‌رماوه‌ز) هیوا مورادی پێشمه‌رگه‌ی دێرینی کۆمه‌ڵه،له به‌رواری 18 گه‌لاوێژی 1394ی هه‌تاوی ئه‌مسال تا وه‌کوو ئێستا به تومه‌تی وه‌همی له نێو به‌ندیخانه‌ی نایاسایی کۆمه‌ڵه راگیراوه و له ژێر درندانه‌ترین و نامرۆڤانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌ی ئه‌م گرووپه تیروریستیه‌دا گیانی له ده‌ست داوه..

به پێی ڕاپۆرتی ئاکام نیووز هیوا مورادی یه‌کێک له ئه‌ندامانی دێرینی کۆمه‌ڵه که بۆ ماوه‌یه‌کی زور له نێو مه‌قه‌ڕ و که‌مپه‌کانی ئه‌م گرووپه‌دا خه‌ریکی کار و چالاکی ته‌شکیلاتی بوو نزیک له 4 مانگ به‌ر له ئێستاوه له نێو به‌ندیخانه‌ی نایاسایی کۆمه‌ڵه و له ژێر دڕندانه‌ترین و نامروڤانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دا به‌رده‌وام ئازار و ئه‌شکه‌نجه درابوو.

ناوبراو له به‌رواری 18 گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ وێڕای هاوسه‌ره‌که‌ی به ناوی ئاڵا و کچه مێرمنداڵه‌ ته‌مه‌ن 3 ساڵانه‌که‌ی به ناوی رۆزیتا و به شێوه‌ی نایاسایی له لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه له به‌ندیخانه ڕاگیراون.

دوواتر و به هه‌وڵ و کوششی زور و له ژێر گوشاری بیروڕای گشتی،گرووپی تیروریستی کۆمه‌ڵه ناچار بوو کچه مێرمنداڵه‌که‌ی هیوا مورادی (روزیتای 3 سالان) ئازاد بکات.

به‌ڵام دایکی ئه‌م کچه مێر منداڵه و باوکی تا به ئه‌مڕو هێشتا که له نێو زیندانه نایاسایه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ خراونه‌ته ژێر درندانه‌ترین ئه‌شکه‌نجه و ئازار دانه‌وه.

هیوا مورادی چه ند روژ له دووای راگرتنی له به ندیخانه ده ستی دایه هه ولی خو کوشتن و له ناره زایه تی به ده ستبه سه ر کردنی نایاسایی و بی به لگه و پاساوی خوی و هاوسه ر و کچه منداله که ی له ریگه ی شووشه وه ده ماری ده ستی خوی بریی و به م حاله شه وه کومه له دریژه ی به راگرتنی نایاسایی ناوبراو و خیزانه که ی دا ….

گرووپی تیروریستی کومه له به ئاگاداری له رووداوی هه ولی خوکوشتنی هیوا و به له به رچاو گرتنی ئه وه یکه ناوبراو به شیوه ی نایاسایی راگیراوه و به بی ئاگاداری حکومه تی هه ریمی کوردستانی عیراق ئه م کاره ی ئه نجام داوه ناچار بوو هیوا مورادی بگوازیته وه بو نه خوشخانه ی ده ره وه ی ژیر ده سه لاتی یه کیتی نیشتمانی کوردستانی عیراق و بریاری دا به گواستنه وه ی ناوبراو بو یه کی له نه خوشخانه کانی هه ولیر به مه به ستی چاره سه رکردنی برینه که ی.

هوکاری ئه م بریاره ی به رپرسانی کومه له ئه وه بوو که له ئه گه ری ئه وه یکه تیروریسته کانی کومه له هیوا مورادی بگوازنه وه بو نه خوشخانه کانی شاری سلیمانی بیگومان ده رباره ی راگرتنی نایاسایی ناوبراو ده بووا وه لامده ری کاربه ده ستان و پولیسی ئه م ناوچه یه ده بوون و هه ر بویه ناچار بوون هیوا بو یه کی له نه خوشخانه کانی شاری هه ولیر بگوازنه وه.

تا ئه وه یکه ئاگادار کراین که له نیو که مپی کومه له ده نگوی ئه وه بلاو بوته وه که گرووپی تیروریستی کومه له شه وی رابردوو. هیوا مورادی له کاتی لیپرسینه وه و له ژیر ئه شکه نجه ی درندانه دا گیانی له ده ست داوه.

تاوه کوو ئیستا ده رباره ی بوونی زیندان و گرتووخانه ی نایاسایی له نیو ئوردووگای کومه له و له باکووری عیراق قسه زور کراوه و چه ندین راپورت له م باره وه بلاو کراوه ته وه.

پیشمه رگه و ئه ندامی ره خنه گر و نارازی زور به تومه تی جوراوجور و وه همی له نیو به ندیخانه نایاساییه کانی کومه له و له ژیر ئه شکه نجه دا راگیراون و له ئیستاش دا ئه م پروسه یه به رده وامه.

تاوه کوو ئیستا و به گویره ی راپورت و زانیاری گه یشتوو به ئیمه 5 که س له ئه ندامانی نارازی گرووپی تیروریستی کومه له له نیو زیندانه ترسناک و تاریکه کانی کومه له به سه ر ده به ن.

بارودوخی نیوخویی زیندان و شیوه ی لیپرسینه وه و وه رگرتنی دانپیانان له پیشمه رگه کان به شیوه ی نامروڤانه له ژمره ی ئه و حاله تانه ن که له لایه ن ئه و که سانه وه که به جوری له نیو به ندیخانه کانی کومه له هه لهاتوون له قاو دراوه و بلاو کراوه ته وه.

هه روه ها له ماوه ی سالانی رابردوو گرووپی تیروریستی کومه له یه کی له پیشمه رگه کانی خوی به ناوی بیهروز فه تاحی له ژیر ئه شکه نجه و ئازاری نامرۆڤانه و درندانه له نیو به ندیخانه تاریکه کانی کومه له کوژراون و گیانییان لی سه ندراوه.

بیهروز فه تاحی هاوشیوه ی چه ندین پیشمه رگه ی تر وه ک هیوا و به شیوه ی نایاسایی راگیرابوو و له ژیر ئه شکه نجه و ئازاری درندانه ی کومه له گیانی له ده ست دابوو.

بیده نگی حکومه تی هه ریمی کوردستانی عیراق له پیوه ندی ده گه ل ئه و رووداو و تاوانه  تال و ناخوشانه ی که له نیو که مپی کومه له روو ده ده ن جیگای تیرامان و سه رنجه.

شایانی ئه وه یه که ده ستبه جی و به بلاو کردنه وه ی ئه م هه واله حکومه تی هه ریمی کوردستانی عیراق ئاماده کاری و بریاری پیویست بو لیپرسینه وه و به دوواداچوون ده رباره ی قه تل و تاوانه درندانه کانی نیو گرتووخانه نایاساییه کانی کومه له و له خاکی ژیر ده سه لاتی هه ریمی کوردستانی عیراق روو ده ده ن ده ربکات و کومه له وه کوو تاوانبار دادگایی بکات و سزاییان بدات.

وورده‌کاری زیاتری ئه‌م هه‌واڵه له ڕاپۆرته‌کانی دوواتردا بڵاو ده‌کرێته‌وه …

«پێگه‌ی تویژینه‌وه و هه‌واڵده‌ری ئاکام نیووز»

 

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .