عومه‌ر شاداب و سۆفی ئه‌حمه‌د کۆبوونه‌وه‌ی ووتار خوێندنه‌وه و قسه کردنی خالید عه‌زیزییان به‌جێ هێشت …

کۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی ڕێکه‌وتن

ژماره‌یه‌ک له کادیره دێرینه‌کانی حدک له‌وانه عومه‌ر شاداب و سۆفی ئه‌حمه‌د که هه‌ر دوو ئه‌م که‌سانه له کادیره کۆنه‌کانی دیموکراتن له دووای پێشکه‌ش کردنی ووتاری خالید عه‌زیزی له مانگی پێشوو به حاڵه‌تی په‌شێوان و تووره‌یی هۆڵی کوبوونه‌وه‌که‌یان به‌جێ هێشت و له به‌رده‌م کادر و ئه‌ندامه‌کانی تری حیزب ڕایانگه‌یاند که ئه‌گه‌ر ڕه‌وشه‌که به‌م جۆره‌ی ئێستا برواته پێش و به‌رده‌وام بێت له ئاینده‌یه‌کی نزیک دا مسته‌فا هیجری ده‌بێته سکرتێری گشتی حیزب و ئێمه‌ش ده‌بێت له بیری ڕێگا چاره‌دا بین بۆ خۆمان …

خالید عه‌زیزی به‌م دواییانه‌دا و له کۆبوونه‌وه‌یه‌ک به ئاماده بوون و به‌شداری هه‌موو کادیران  و ئه‌ندامان که له شوێن و هوڵی کۆبوونه‌وه‌کانی حیزب به‌ڕێوه برا و له نێو ئه‌م کۆبوونه‌وه‌دا سه‌باره‌ت به‌ پرسی یه‌کگرتنه‌وه‌ی هه‌ر دوو باڵی دیموکرات قسه‌ی کردبوو و به گوێره‌ی قسه‌کانی ناوبراو تا وه‌کوو ئێستا ئه‌م پرسه به هیچ شوێنێکی دڵخوشکه‌ر نه گه‌یشتووه و هه‌ر دوو باڵی دیموکرات تا وه‌کوو ئێستاش سه‌رقاڵی دانووستان و گفتۆگۆ له‌م باره‌ون. ناوبراو باسی ئه‌وه‌ی کردووه که له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و یه‌کڕیزی و یه‌کگرتنه‌وه‌ی ئه‌م دوو باڵه،ئاماده‌یه پۆستی و کورسی سکرتێری گشتی خۆی ڕاده‌ستی مسته‌فا هیجری بکات و ئاماده‌یه هه‌موو هه‌وڵ و کارێکی پێویست بو ئه‌م مه‌به‌سته ئه‌نجام بدات و به هیچ جۆرێک به دوای پۆست و پله‌ی حیزبیه‌وه نیه و ته‌نانه‌ت ئاماده‌یه گیانی خۆی له پێناوی حیزب دا به‌خت بکات.

عومه‌ر شاداب له‌و بڕوایه دایه که ئه‌م لێدوان و قسانه ته‌نها بانگه‌شه و ژیستی ته‌بلیغاتیه و خالید عه‌زیزی له گه‌ڵ هیجری له پێش دا و له سه‌ر پۆست و ده‌سه‌ڵاته‌کان گه‌یشتوونه‌ته ڕێکه‌وتن.

ئه‌وان ئاگاداری ئه‌وه نین و نازانن که پاڵپشتانی روژئاوایی و ئه‌ورووپایی حیزب,یه‌کگرتنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی حیزب به پێش مه‌رجی به‌رده‌وام بوونی هاوکاری و پشتیوانیه‌کانی خۆیان له گه‌ڵ حیزب ڕاگه‌یاندووه،کاتێک که قسه له سه‌ر ده‌سه‌ڵات و پله و پۆست دێته ئاراوه ئیتر لێبوردن و فیداکاری هیچ واتایه‌کی نامێنێت.

 

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .