مستەفا مەولوودی بوو بە سکرتێری “حدک”

  یەکشەمە ٢٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کومیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان،مستەفا مەولوودی وەک جێگرەوەی خالیدی عەزیزی، هەڵبژارد.

 خالیدی عەزیزی سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستان، به‌ هۆی کێشه‌ و گرفتی نێو حدک که‌ له‌ لایه‌ن که‌سانێکه‌وه‌ درووست بووه‌ و دژایه‌تی یان ده‌کرد له‌ بڕیاردان و به‌رنامه‌کانیدا ماوەی چەند مانگێک بوو کە دەست لە کارکێشانەوەی خۆی لە پۆستی سکرتێریی حدک راگەیاندبوو،

  کومیتەی ناوەندیی ئەو حیزبە دەست لەکارکێشانەوەکەی لێ قبووڵ کرد و هەوڵەکانی خستەگەڕ بۆپڕکردنەوەی ئەو پۆستە.به‌ پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی کە لە پلینۆمی کومیتەی ناوەندیدا کە لە رۆژانی شەمە و یەکشەمەدا بەرێوە چوو،ده‌ستمان که‌وت،هەریەک لە مستەفا مەولوودی جێگری سکرتێری پێشوو و ئاسۆ حەسەن زادە ئەندامی کومیتەی ناوەندی،خۆیان بۆ پۆستی سکرتێری کاندید کرد و له‌ ئاکام دا مستەفا مەولوودی هه‌روا که‌ چاوه‌ڕوان ده‌کرا بە سکرتێری گشتیی حدک هەڵبژێردرا.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .