عادل موراد:چاوەڕوانبوون گوڵتان تێبگیرێت؟

عادڵ موراد ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی یه‌کیه‌تی نیشتیمانی کوردستان له‌ لێدوانێکدا که‌ له‌ سه‌ر په‌یجی فه‌رمی فه‌یس بووکی خۆی بڵاوی کردووه‌، کرده‌وه ترۆریستیه‌کانی حیزبه‌ ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان ئیدانه‌ ده‌کات و داوا کاره‌ له‌ حکوومه‌ت که‌ باره‌گاکانیان دابخات.

ده‌قی قسه‌کانی عادڵ موراد:

کاتێك ئارامی ناوچەیەك تێك دەدەن و تەقینەوە لە ناو جەرگەی وەڵاتەکەیان ئەکەن و بە نوێژی نیوەڕۆ سەربازەکانیان ئەکوژن ” بەنیازی چیبوون ؟ چاوەڕوان بوون بە گوڵ وەڵامتان بدرێتەوە ؟ دەی خۆ ئەمە شتێکی ڕون بوو ، چونکە ئەمە پەرچە کردار بوو هەردەبوو ڕووبدات .
من داوام لە حکومەت هەیە هەرچی زووە بارەگای ئەو حزبانە دەرکات کە بوونەتە مایەی سەر ئێشە بۆ ئێمە و ڕێزی دراوسێیەتی ناگرن . ئێمە لەگەڵ حکومەتی ئیرانی ئتفاقیکمان هەبوو بە پاراستنی ئاسایشی هەردوو وڵات ، بەڵام بەداخەوە حزبی دیموکرات بۆ یەکەمجار ئەم ئتفاقیەی ئێمەی شکست پێهێنا پەلاماری چەند بارەگایەکی ئیرانی دا ئەوە ئەنجامەکەیەتی کە دەیبینن ئێستاش دۆخەکە نە بە ئێمە و نە بەخۆیان چارەسەر نابێت.

www.facebook.com/adilmuradpuk/?pnref=story

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .