حیزبی دیموکرات ئه‌ندامێکی خۆی ده‌ر کرد!!!

کومیسیۆنی سیاسی نیزامی حیزبی دیموکراتی کوردستان “حدک” له‌ دوو توی نامه‌یه‌کدا بڕیاری ده‌ر کردنی ئه‌ندامێکی خۆی ڕاگه‌یاندووه‌.
حیزبی دیموکرات هۆی ده‌ر کردنی ئه‌م ئه‌ندامه‌ی خۆی بۆ نووسینی بابه‌تێک له‌ سه‌ر د. قاسملوو ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ و به‌م جۆره‌ ڕایده‌گه‌یێنێت:
“ئه‌حمه‌د مه‌عرووفزاده‌ ناسراو به‌ “ڕێبوار” چه‌ند ساڵێک پێشمه‌رگه‌ی حیزب بووه‌ و دواتر له‌ سه‌ر یارمه‌تی حیزبی دیموکرات له‌ زانکۆی ئه‌مریکی له‌ سلێمانی درێژه‌ی به‌ خوێندن داوه‌…..
ڕێبوار مه‌عروفزاده‌ له‌ سه‌ر ئه‌م بڕیاره‌ی حدک له‌ په‌یجی فه‌یسبووکی خۆی به‌م جۆره‌ ده‌دوێت:
“حیزبی دێموکراتی کوردستان بە هۆی ئەو وتارەی من لەسەر دوکتور قاسملوو کە لە بەشی ئینگلیزی ڕووداو بڵاوم کردەوە، بریاری دەرکردنی منی داوە.ویستم باسی خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی شی بکەمەوە چونکە لە نامەکەدا وا باس کراوە کە زۆر ڕوون نیە.
لە ساڵی ٢٠١٢ بەملاوە کۆمەلێک کەس لە حدک،حدکا و کۆمەلە بە لۆتف و سپۆنسەری دوکتور بەرهەم ساڵح لە زانکۆی ئەمریکی یان خوێندوە. ئەگەر پێویستی کرد ناوەکانی ئەو کەسانەش دەنووسم کە تایبەت بە هیچ حیزبێک نیە و لە دێموکراتەکان و کۆمەڵەی تێدایە. ئەو کەسەی خەرجی خوێندنی داوە، بەرێز دوکتور بەرهەم بووە و وەک کارێکی نەتەوەیی و نیشتمانی کردویەتی.
له‌ کۆتاییشدا ده‌ڵێت:”
“خوێندن لە زانکۆی ئەمریکی بەمجۆرە بووە و مانای ئەوە نیە من یا ئەوانەی لەوێ خوێندویانە تا ماوین بە دلی کەسانێک بنووسین یا پشتگیری لە کەس و لایەنێکی تایبەت بکەین.
نووسینی وتارەکە بە کارێکی دروست و باش دەزانم. هەموو رێبەرانی زیندوو و شەهید شیاوی ڕەخنەگرتنن.دوکتور قاسملووش گولێک بوو بە دڕکەوە.ئەو لە جەریانی شەری کۆمەلە و دێموکرات،هەلسووکەوت لەگەڵ ئەوانەی لە کۆنگرەی هەشت جیابوونەوە،پەسەندکردنی سۆسیالیزمی دێموکراتیک و دیپلۆماسی،بە شێوەی دێموکراتیک و باش هەڵسووکەوتی نەکرد.

Be the first to comment

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .