نامه شهروند اهل سرپل ذهاب که تمام اعضای خانوادەاش را از دست دادە است به رهبر

نامه شهروند اهل سرپل ذهاب که تمام اعضای خانوادەاش را از دست دادە است خطاب به مقام معظم رهبری در حین بازدید از زلزلە زدگان:

  ” گەورەم سڵاو ڕێبەرم بمبوورە لە ئاوەها کاتێکدا میواندارت بووم،زۆر لە مێژە چاوەڕێی ئەم ڕۆژە بووم و قەد بە خەیاڵمدا نەدەهات کە بتوانم بە ئاواتم بگەم. گەورەم ڕاستت ئەوێت ئیتر بە تەواوی دڵسارد ببووم و باوەڕم هێنا بوو کە دەیانگوت ئەوان ئێوەیان لە بیر کردووە،ئێوە لە ئەوان نین،دەیانگوت ئێوەیان بەس بو شەڕ کردن و سنوور پارێزی ئەوێت دەنا هیچ ڕێزێکتان نیە لە لایان،نایشارمەوە زۆر ناراحەت ببووم.لێگەڕێ ئێستا کاتی گلەیی و ئەم قسانە نیە بمبوورە دڵم پڕە کە ئەم قسانەم وت،دەمێکە دوژمنانی ئێوە و تەنانەت ئێمەش ئەیانویست ئێوە لە ئێمە دوور بکەنەوە….

گیانم بە قوربانت بێت ڕێبەرم…. نازانم چۆن باسی ئەم هەستەم بکەم کە ئیوەم لە نێزیکەوە بینیوە،قەد قەڵەم یان زمانم ناتوانێت باسی بکات،بریا ئەمتوانی لە ئامێزتان بگرم و تێر بگریم،دڵنیا بە تەواو بنەماڵەم ئاواتیان ئەوە بوو کە ئیوە لە نزیکەوە ببینن،مخابن دەستی قەدەر ئەو ئیزنەی پێ نەداین وەکوو من بە ئاواتی دڵیان بگەن. گەورەم ئەم چەن ڕۆژە زۆر ئازارمان بینی،لە دەس دانی کەس وکار،لە دەس چوونی ژیان و ماڵ و سامان،زۆر زۆر هەستمان بە بێکەسی دەکرد،بەڵام کە وتیان گەورەمان هاتووە بۆ لامان بڕوا بکەن زۆرێک لە خەمەکان لە بیر چووەوە،گەورەم بمبوورە هەر لە نێو ئەم خێوەتەوە و بە دڵێکی پڕ برین و ئازار چێشتوو ئەڵێم گەورەم،ڕێبەرم پڕ بە دڵ بە خێر بیت بۆ لامان… دڵنیا بووین کە ئێمەش کوڕی ئەم وڵاتەین و لە ڕۆژە سەختەکاندا بە تەنیامان ناهێڵن،ئێستا شانازی بە ئێرانی بوونی خۆم دەکەم و دووبارە ئەڵێین بە خێر بیت بۆ لای نەوەکانی ئێرانی سەربەرز و دڵنیات دەکەینەوە کە هیچ بوومەلەرزەیەک و هیچ دوژمنێک ناتوانێت ئێوە لە بیر ئێمە بباتەوە….”   گیانم فیدای ڕێبەرم

1 Comment

  1. مگر فقط آقای خامنه ای به فکر این بیچاره ها باشد. خدا سایه اش را از سر ما کم نکند.
    راستی سیل کمک های دمکرات، کومله، پژاک و مدعیان دروغین و شعار ده حمایت از حقوق کورد به مردم سرپل ذهاب را دیدید؟!؟!؟!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.