گمان می بریم کنگره حدکا نزدیک است!

ڕا و بۆچوونی پێشمەرگەکان حیزب بە نیسبەت حیزبەکەیانەوە: ئەندامانی حدک و حدکا زیاتر لە دووکاندارێک دەچن کە لە بری ئەوەی بانگەواز و بانگەشە بۆ کاڵای خۆیان بکەن، هاوار دەکەن: هۆ خەڵکینە میوە لەو دووکانەی جیرانمان مەکڕن، چونکە میوەکانی رزیون و پێی نەخۆش دەکەون.دووکانداری ژیر، بەبێ ئەوەی کاری بەکاڵای خەڵکەوە بێ،بانگەواز بۆ کاڵای خۆی دەکا.ئێوە هەر جار نا جارێک دەتانەوێ بە خەڵکە ماڵوێرانەکەی رۆژهەڵات بڵێن: هۆی رۆژهەڵاتیەکان،وەرن ئاقڵتان بکەین و لەخەوتان هەستێنین ئەو حیزبە گەوادەی بەرانبەرمان خۆفرۆش و کۆنەپەرستە،مەبنە ئەندامی، وەرنە لای خۆمان… ئەی هاوار تۆ ئەساسنامەکەی خۆت شی بکەوە و قسە لەسەر سیاسەتی خۆت بکە چکارتان بە یەکترداوە؟ هەر کەسە و لە ئاست سیاسەتەکانی خۆیدا بەرپرسیارە.خودای دەکرد حیزبەکەی بەرانبەرم سەرلەبەری دەبوو بە پانتورک، بە من چی؟ خەڵک ئەقڵی هەیە.تۆ باسی سیاسەتی خۆت بکە… هیچ پێوەندیی بە منەوە نیە حدکا چۆن سیاسەت دەکا… ئەوە خۆشکردنی ئاگرێکە سبەی رۆژێ دووکەڵەکەی دەچێتەوە چاوتان… حیزبێک بۆ پرسە چارەنووس سازەکان رای ئەندامانی حیزبەکە و خەڵکیش وەرنەگرێ یان لانی کەم ئاگای لە هەست و بیری ئەوان نەبێ بەڕاستی ئەستەمە لە داهاتوودا هیچ جێگایەکی لە نێو کۆمەڵگای خۆی هەبێت.کاکی برا هیچ حیزبێک نوێنەری ئێستای خەڵکی کوردستان نییە و هی داهاتووش کە هەرگیز،چۆن واژۆی ئەمە دەکەی تەواویەتی ئەرزی ئێران وەک خۆی بپارێزڕێتەوە، ئاخر بۆچی نەتپرسی کام ئەرز و خاک؟دەی ئەوان مەبەستیان خاکی کوردستانە! کورد لەسەر خاک و زێدی خۆیەتی بەو مادەیە خەریکی خاک تەسلیم بە ئەوان دەکەی؟ خۆ راستە جارێ نە ئێوە هیچ کارەن نە ئەو شوورا و جەمعیەته قونچکی پیوازن بەڵام ئەم هێزانە بەدەسەڵاتن وئەمەمان لێدەکەن بە مێژوو. تکایە دەست پێوەبگرن ئێوە تەنیا نوێنەری بەشێک لە خەڵکی کوردستان ئەگەر بن کە دڵنیام ئەو بەشەیش سەتا ٧٠ بگرە زیاتریش دەگەڵ ئەو بۆچوونە نییە.لە دیمانەیەکدا لە دوکتور قسملوو سەبارەت بە ئایندە و خواستی خەڵکی کورد دەپرسن، ئەو وڵام دەداتەوە” ئێمە نوێنەری نەسلی ئێستاین و ڕەنگە لە ئایندە خەڵک جۆرێکی دیکە بیر بکاتەوە” . واتە قاسملوو زۆر وشیارانە وڵام دەداتەوە کە نەسلی دواڕۆژ بەمەی ئێمە رازی نابێت و زیاتریان دەوێ .کەچی ئەمانەی ئێستا خەریکن بەرەو دوا دەمانگەڕێنەوە. حیزبەکان لە هیچ بڕیارێکدا پرس بە ئەندام و لایەنگرەکانیان ناکەن.سادەترین نموونە،کۆمەڵێک بەرنامە و نەخشەی سیاسی دەبەنە پلینۆمەکانیان،لەوسەرەوە کۆمەڵێک بڕیار دەدەن و کۆبوونەوەیەک بۆ ئەندامەکانیان دەگرن و جا دەڵێن وەرن رەخنەمان لێ بگرن: رەخنەی چی، تۆ تازە بڕیارەکەت داوە… من دەڵێم:پێش ئەوەی بچنە پلینۆم،جگە لە مەسەلە نهێنیەکان،باقی بابەتەکان بێننە کۆبوونەوەی کادر و پێشمەرگە،پێش پلینۆم با هەمووان رای خۆیانی لەسەر دەربڕن ئینجا خۆتان لەوێ دیسان تاوتوێیان بکەنەوە و جا بڕیاری خۆتانی لەسەر بدەن. ئاخر ناکرێ لە ۲۳ ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی ۱۸ کەسیانت نەخوێندەوارن بچی لەوێ بڕیار بدەی و بە منیش بڵێی دەبێ پابەندم بی… زۆر خەڵک هەن کە قەد باوەڕیان بە حیزب نیە،چوون یەکەم ئەوەی کە وڵاتێکی سه‌ربه‌خۆیان نییه‌ کە حیزبیان بووێت و حیزبایەتی بکەن،له‌ لایەکی تره‌وە حیزب دەبێت له‌ ناو وڵات و خەڵکی خۆی هەبێت و حزووری فیزیکی هەبێت،بەڵام ئەمانە چەندین ساڵە لە خەڵک دوورن و ئاگاشیان لە رەوشی کۆمەڵگای ئێستای وڵات نیە؛هەر حیزبێک دەبێت ئەندامانی له‌ نۆخبه‌کان سیاسی نێو کۆمه‌ڵگا پێک هاتبێت و بو خەڵکەکە ناسراو بن بەڵام بە داخەوە لە حیزبەکان خۆمان پێنج نۆخبه‌ی سیاسی تێدا نیە کە نوێنەری خەڵک بن و خەڵکانێک بیانناسن.

نخستین نفری باشید که برای این مطلب نظر ارسال می‌کند.!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.