پسان پسانی ڕاسان

 ڕاسان لە هەمبانە بۆرینە یی مام هەژار دا بە واتایی دەست بەرز کردنەوە بۆ هەڕەشە ، دست بلند کردن به قصد تهدید ، ژست هجوم به خود گرفتن هاتووە (۱)

ئەوەیی وشەیی ڕاسانی خستە سەر زمان ، بەکارهێنانی ئەو وشەیە بو لە لایەن حەدکاوە  کە لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە لایەن سکرتێری ئەو حیزبەوە بەکار هات ، لە لایی دێموکڕات ڕاسان بریتی بو لە گواستنەوەی بەشێک لە بنکە و بارەگاکانی حدکا بۆ ناوچە سنوورییەکان ، سەرەتاش زۆریان بە شاخ و باڵی ڕاسان دا هەڵکوت وا دەگوترا کە پێشمەرگە و ڕاسان ، پاراستنی کەرامەتی نەتەوەیین ، ڕاسان کلیل و نەخشە ڕێگای ڕزگارییە ، ڕاسان گرێ دانی خەباتی شار و شاخە (۲) ڕاسان بە قۆناغی نوێی چالاکی پێشمەرگانە وەسف کرا (۳)

بەڵام ڕاسان چ بو ؟ پێناسەکانی چ بون ؟ بۆچی ڕویی دا ؟ و بۆچی ئەو کاتە هەڵبژێردرا؟ ئامانجەڕاستەقینەکانی ڕاسان چ بون ؟ چەندی ئەو ئامانجانە بەدیهاتن؟

با لە پرسیاری کۆتایی دا دەست پێ بکەین بە ڕایی نوسەر لە ڕاسان زۆربەیی ئامانجی خۆیی پێکا ڕەنگبێ بپرسن بۆ؟

ڕاسان هەر لە سەرەتاوە وەک ئاماژەیی پێ کرا بریتی بو لە گواستنەوەیی بەشێک لە لە بارەگاو و مەقەڕەکانی دێموکڕات ( باڵی مستەفا هیجری ) بۆ سەر سنور ئەویش لە کاتێک دا کە زۆربەیی ئەندامانی حیزبی لە گەڵ خروشمەیی کۆچبەری بۆ ئوروپا کەوتبون و بە لێشاو وێڕایی بنەماڵە و یان بە تاک کۆچیان دەکرد و حێزب کە ڕۆیشتنی ئەو ئەندامانە یی بە مەترسی لاواز بونی خۆیی دەدیت کەوتە بەربەرەکانی لەگەڵ کۆچ کردن و ئەوانیی کۆچیان دەکرد دەکەوتنە بەر ڕەخنەیی توندی حیزب و هەڕەشەیی ئەوەیان لێدەکرا حیزب بە هیچ شێوەیەک لە ئوروپا پشتیوانیان لێ ناکات تا ئیقامەیی ئەو ووڵاتانە وەرگرن بەڵام ئەندامان لە سیاسەتی ” یەک بام و دوو هەوا ” سەریان سوڕمابو هەمو بنەماڵە و خێزانی سەرانی حیزب لە ئوروپا و ئامریکا بون کە چی ئەوان دەبوایە لە ناو جەهەنەمێک بە ناوی کەمپ دا بژین بۆیە پاڕانەوە و تەهدید و زەمب کردن و … هیچ جوابیان نەداوە و رۆیشتن هەر بەردەوام بو .

ئاخری کار گەیشتە ئەوەیی کە لانی کەم ئەندامانی دێرین و تا ڕادەێک بێ سەواد و نەخۆێندەوار و پیر کە تاقەتی چونە ئوروپایان نەبو لە ناو حیزب دا بهێڵنەوە بەڵام بۆخۆیان چاکیان دەزانی کە ” ئاوی وەستاو بۆگەنیو دەبێ ” هەر وەک بە هۆیی نەبونی توانایی جموجۆڵی کادر و ئەندامانیان لە ناوخۆیی ووڵات ئاوەکەیان بە تەواوی بۆگەنیو ببو هەر چەند مەلا برایمی مەجیدپوور دەڵێت : (( ڕاوەستانمان بەخاتری بەرژەوەندیی باشووری کوردستان قبوڵ کرد، بـۆ ماوەی ۲۰  ساڵ زیاتر، وازمان لە بەرگریی ڕەوا و بەرەنگاری هێنا )) لە درێژەیی بابەتەکە دا مەجبور بە دانپێدانانێکی برێک قورس دەبێت و دەڵێت : ((لەو ماوەیەدا جەماوەرێکی زۆرمان بە ناچاری ڕوویان لە هەندەران کرد)) (۴) .

بەشێک لە ئەندامان بۆ سەر سنور بەڕێکران کە تایبەتمەندی خۆیان هەبو لاوەکان تەجروبەیی شەڕیان نەبو و فەرماندەکانێش ماویی ٢٠ ساڵ بو کە شەڕیان نەکرد بو و لە ووڵات و ناوچەیی خۆیان دور بون ئەوەش وایی کرد کە ڕاسان هەر لە سەرەتاوە بە مردویی لە داییک بێت هەر چەندە هەر خودی فەرماندە باڵاکانی حیزب لە سەرەتاوە درکاندیان کە بۆ شەڕ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی نەهاتونەتەوە سەر سنور و بەقەولی خالێد عەزیزی : (( ڕوخانی کۆماری ئیسلامی نە لە توانایی ئێمە دایە و نە کاری ئێمەشە )) .

دەسکەوتەکان ڕاسان زۆر نێگاتیو و خراپ بون هەر زو ڕاسان کەوتە بەر گلەیی و گازندەیی ئەندامانی حیزب و سەبارەت بە پاشکەوتەکانی وتاری ڕەخنە گرانە نوسران بەڵام لە لایەن حیزبەوە زۆر بە توندی وڵامیان دراوە هەر لەو بارەشەوە دەکرێ بە دو وتاری  “ڕەخنەکانی دوکتور عەباس وەلی (۵)” و و وتاری ” ڕاسان و وانەکانی ” لە “هەڵمەت مەعرووفی ” ( ۶) ئاماژە بکەین کە سەبارەت بە ڕەخنەکانی دوکتور وەلی ، عیرفان رەهنموون دەلێت : لە پێوەندی لەگەڵ “ڕاسان” تا ئێستا یەک ڕەخنەی زانستییم نەدیتووە و وتارەکەیی دوکتور وەلی بە نازانستیانە تۆمەتبار دەکا  و سەبارەت بە هەڵمەت مەعروفیش دەبێ ئاماژە بکەین کە لە دوایی فشارێکی زۆر مەجبور بو واز لە حیزب بهێنێ .

بەلام دەستکەوتەکانی ڕاسان بۆ ڕێبەرایەتی حیزب زۆر باش بون :

ü    تاقمێک لە ئەندامانیان بە ناوی خەبات لە کەمپەکان گیر کرد .

ü    توانیان بە نەیارانی کۆماری ئیسلامی بڵێن ئیمە هەین هەر لەو ڕاستایەش دابو کۆنسولی ئامریکا لە ئێراق سەردانی کردن و عەڕەبستانی سعودیش یارمەتی دارایی و چەکی پێشکێش کردن هەرچەندە دوایە بە هۆیی بێ کاریگەریان لە ناوخۆیی ووڵات لە پشتیوانی کردنیان پەشیمان بونەوە .

ü    ڕازی کردنی و گەڕاندنەوەیی ئەو تاقمەیی کە لایەنگری هەڵگیرسانی شەڕ بون .

ü    شاردنەوەیی کێشە نێوخۆێکانی حێزب .

ü    لە ناوبردنی هەندێک لایەنی نێوخۆی حیزب کە بیر و بۆچونی جیاوازیان هەبو ئەو کەسانە لە شەڕەکان دا بە ئانقەست بەکوشت دەدران یان بە ناویی بەشداری لە شەڕ دا لە لایەن خۆیانەوە دەکوژران بۆ نمونە ” هەژار رەحیمی ” (۷) .

لایەنە نێگاتیوەکانی ڕاسان

ü    پاش ماوەێکی کەم ناتوانی و لاوازی هێزەکەیان دەرکەوت هەر ئەوەش ئامریکا و سعودیەیی لێکشاندنەوە .

ü    لاوازی حیزب لە باری لۆجێستیکی و یارمەتی دا دەرکەوت .

ü    کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامانی لە شەڕ دا لە دەست دا کە هەر ئەوەش بو بە ‌هۆیی وەستاندنی چالاکییەکانیان .

ü    ئەو چاوەڕێیەیی کە هەیان بو بۆ ئەوەیی خەڵک پشتیوانیان بکات و یارمەتیان بدات تەواو بە پێچەوانە دەرچو و گەورەترین بەربەست و لەمپەر لە بەریان هەر خەڵک بون .

ü    پارچە کردنی و دابەش کردنی کرداری حیزبەکەیان بە سەر دو بەرە دا بەرەیی ڕاسان و بەرەیی هەراسان .

ئەگەر کو تا دۆینێ بە شاخ و باڵی خۆیان هەڵدەگوت ئێستا بۆ تەواوی دونیایان دەرخست کە ڕاسان بو بە پسان پسان .

——————————————————————————

سەرچاوەکان

سەرچاوەکانی ئەم بابەتە بریتین لە :

۱-      هەمبانە بۆرێنە ، مامۆستا هەژار – چاپی ساڵی ١٩٩١ – لاپەڕەیی ۳۴۰

۲-      ڕاسان کلیل و نەخشە ڕێگایی ڕزگارییە – نوسراویی ئەلبۆرز ڕووئینتەن

http://www.kurdpa.net/sorani/dreje/witar/69810

۳-      وەرگیراو لە ماڵپەڕی – بە گێڕانەوە لە روداونێت ۰۵/۰۴/۲۰۱۷

http://www.birinwe.com/news.php?readmore=10338

۴-      بەرهەم و زیانەکانی ڕاسان – نوسراوی مالا برایمی مەجید پوور

http://pdki.it/2016/10/24

۵-       ناوەندی نووچە و شڕۆڤەیی ڕۆژ

http://www.nnsroj.com/detiles.aspx?id=70645#sthash.xhD3mtHK.dpuf

۶-      ڕاسان و وانەکانی (لێکدانەوەیەکی ڕەخنەیی لە ڕاسان و پاشکەوتەکانی) – نوسراویی هەڵمەت مەعرووفی –http://RojiKurd.net

۷-      http://www.diarunadiar.ir/NewsDetail.aspx?itemid=625

نخستین نفری باشید که برای این مطلب نظر ارسال می‌کند.!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.