ڕێبەرایەتی پاوانخواز

ڕێبەرایەتی پاوانخواز

حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە مێژو و ڕابردووەیەک دا تێپەڕ بون کە ئێستا لە بەر دەستە دەکرێت شیکاری تایبەتی لە هەمو بووارەکان بەتایبەت بووارەکانی کۆمەڵایەتی و دەرونناسی بۆ بکرێت  و شێوازی هەلسوکەوتی ڕیبەرایەتی ئەم حیزبانەش بەشێکی تایبەت و جێگایی سرنجە کە درکرێت شرۆڤەیی  بۆ بکرێت و تەنانەت بخرێتە بەر رەخنەو و گازندەش .

خەرێکی ڵێکدانەوە و شیکاری هۆکارەکانی جیابونەوە و دابەشبونی یەک لە دوایی یەکی حیزبەکان بوم کە بە ڕێکەوت پیاوێکی بەرێزی بەتەمەنم دیت کە سەردەمانێک تێکەڵاویی لەگەڵ ئەم حیزبانە دا هەبووه کەمێک باسی ئەم دیاردەیەمان کرد کە بە تانەوە پێمی گوت : ئەوانە ( حیزبەکان ) ئێستا کە هیچیان بەدەست نییە و تەنانەت بستە خاکێکیشیان بەدەستەوە نییە وئاوارەن ئاوا پێکەوە هەڵ ناکەن ، ئەگەر حکومەت و دەسەڵاتیان بەدەستەوە بێت هەر یەکتر لەت و کوت دەکەن .

ئەوەیی کە لەو پرۆسەی جیابونەوەیی لایەنەکان کە لە ناو هەمو حیزبەکان بە گشتی رویدا گرینگە ، جێگە و ڕۆڵی سەرکردەکانە کە نەتەنیا هیچ حەول و تێکۆشانێکیان لە پێناو پاراستنی یەکێتی و تەبایی نێوخۆیان نەداوە بەلکو بە هەمو تواناوە تێدەکۆشن یەکگرتنەوە رۆ نەدات . هەر بۆیە لێکدانەوە و شیکاری فکری و دەرونناسی تاقمی سەرکردایەتی کە تیکەڵەیەکی پاوانخوازی و خۆبەزل زانییە دەبێتە باسی ئەم وتارە .

ئەو کۆمەلە کەسەیی کە هەر لە سەرەتاوە وەک سەرکردە لە ناو حیزبەکان داناسێندراون و دەناسێندرێن لە چەند تاقمێک پێک هاتون لە ڕاستی دا لە دو قۆناغ و سەردەمی جیاواز ژیاون سەرەتایی لاوی و گەنجێتیان بریتی بووە لە سەردەمی بێ ئیمکاناتی و ناپێشکەوتویی و نەبونی خوێندەواری لە کۆمەڵگایی کوردەواری دا و ئەم کەسانەش کە بۆنە سەرکردە بە بێ ئەم لاو و ئەولا لە بەشی خودا پێداو و دەست ڕۆێشتو و دەوڵەمەندی کۆمەڵگا بون (زۆربەیان ئاغاوەت و موڵک دار بون ) توانیویانە بەم هۆکارە دەرس بخۆێنن واتا دەوڵەمەندی خوێندەوار بون هەرچەندە بەشێکیان خوێندەوارییەکەیان لە ئاستی بەرز دا نییە بەڵام ئەم چەند کەسە بەم دو هۆکارە توانیویانە خۆیان لە بەشی زۆرینەیی نەخوێندەواری دەست کورت جیاواز نیشان بدەن کە هەر ئەمەش لە بواری دەرونناسی دا بۆ ئەمان بۆتە هۆکاری خۆ بە زل زانین و خەڵک بە کەم هەژمار کردن و تەمەنی سەرەوە و پیری ئەوانیش هاوکاتە لەگەڵ باش بونی باری دارایی خەڵک و زیاد بونی سەواد و خۆێندەواری لە نێو کۆمەلگا دا -کە یەکێک بو لە هەنگاوە مەزنەکانی شۆڕشی گەلانی ئێران-

ڕەنگدانەوەیی ئەم گرێ دەرونییە هەمو کات لە گوتە و قسە و ووتووێژەکانی کەسانێک وەک سەلاحەددینی موهتەدی و جەلیل گاردانی و …. دا ئەبینین کە لە هەر فورسەتێک بۆیان ڕەخسابێ باسی ئاغاوەت بون و سەوادداری خۆیان هێناوەتە گۆڕی و ئەگەر پێویستی کردبێ بۆ ئەوەیی کە نەچنە ژێر دەسەلاتی بە قسەیی خۆیان دێهاتی و کرمانجانەوە لە حیزبەکانی خۆیان دا جیابونەوەشیان کردووە جا کە لە باسی ئاغا و رەعیەت دورکەوینەوە باسی شار و شاربازی و ناوچەگەراییش دەهاتە پێشێ کە منی خەڵکی فڵان شار لە تۆیی خەڵکی فڵان شار گەورەترم

خاڵێکی تر کە بە شێوەێکی گشتی لە ناو ئەم گروپە سەرکردە خۆبەزۆرزانە هاوبەشە تێکەڵ بونیانە لەگەڵ بیر و ڕایی کۆمۆنیستی و سوسیالیستی کە لە سەردەمی ئەو کات دا هەرچەندە تاکە ئیدئۆلۆژی نەبو بەڵام لە نێو خەلکانی خۆێندەوار زۆر باو بو کە تێگەیشتنی ئەمان بریتی بو لە پارێزگاری و داکۆکی لە مافی کرێکاران و ڕەنجدەران و وەرزێڕان وخەلکی ڕەش و ڕوت لە بەرامبەر سەرمایەداران و ئاغاوەت و خاوەن کاران یانی بە زمانی کوردی خۆمان دەیانهەویست پارێزگاری لە خەڵکی بندەستی خۆیان بکەن لە بەرامبەر خۆیان دا !!!!! ئاخر هەر بۆخۆیان ئاغاوەت و خاوەن کار و موڵکدار بون ئەم بابەتی موڵکدارییەش وایی کار کردووەتە سەر مێشک و شوعوریان کە هەرچی لە ژێر دەستی ئەوان دابو بە موڵکی خۆیانی بزانن هەر وەک ئێستاش حیزبەکانیان بە موڵکی باب و باپێرانی خۆیان دەزانن و دەبێت تا دونیا دونیایە هەر لە ژێر رکێفی خۆیان دا بێت و ئەگەر بۆخۆشیان پیر بون و یان نەمان ئەوە کور و ئەولادەکانیان هەر دم ڕاست و سێحەب ئیختیاری ئەم حیزبانە بن هەر وەک ئەوەیی کە ئێستا عەبدوڵڵا حەسەن زادە دەیهەوێت کوڕە نازدارەکەیی کە پەروەردەیی ئەوروپایە بێتە جێنشینی باوکی و بێتە سکرتێر هەڵبەت ئەم دیاردەیە تەنیا حیزبەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ناگرێتەوە و لە ناو پارتەکانی کوردستانی عێراقیش دا بونی هەیە کە هەر کەسە کورەکەیی هێناوەتە جێگایی خۆێی .

هەر ئەم سەرکردانە کە لە دوایی تێکشکانی حیزبەکانیان لە ناوخۆیی ووڵات ماڵ و موڵک و زەویی و زاریان لە دەست دا ئێستا خۆیان بە خاوەن ماف و حەق دەزانن و بە شیوازیک بیر دەکەنەوە کە خەڵک قەرزدار و مەمنونی ئەوانن ئاخر لە بەر ئەم خەڵکە و بۆ ئازادی ئەم خەڵکە بووه کە دەستیان لە هەمو دارایی خۆیان هەڵگرتووە و ئاوارە بون ( هەڵبەت خەڵکایش چاک لە مەبەستی ئەوان تێگەیشتون کە ئەمانە لە بەر بیری دەسەڵات خوازی خۆیان ئەو رێبازەیان هەڵبژاردووە)

گرفتێکی دیکەش کە لە مێشک و شێوازی بیرکردنەوەیی ئەم تاقمە دا هەیە و هەر بە جۆرێک پێوەندی لە گەڵ باسی سەرەوە یانی مەسەلەیی خۆ بە سێحەب حەق زانینەوە هەیە بریتیە لە ئەوەیی کە ئەڵێن ئێمە تەمەنێکمان لە خەراپترین سەردەمەکان و حاڵەتەکان دا ڕابرد و حیزبەکانمان لە سەر پێ ڕاگرت واتە دیسان هەر منەت کردنە لەسەر خەڵک هەر بۆیەش ئیزن نادەن کەسانێک کە لە جیلی نوێن و لاون و تێکەڵاوی بنەماڵەیی و خزمایەتییان لەگەڵ ئەوان دا نییە بێنە پێشەوە و لە دەستەیی ڕێبەرایەتی دا بەشداری بکەن هەر بە هۆکاری ئەم گرفتە دەرونییەوەیە کە دەبینن زۆربەیی ئەو کەسانەیی کە لە کۆنگرەیی ١٣ حدکا بە دواوە جیابونەوە کەسانی بەساڵا چو و پیر بون هەر چەندە ئەمە تەنیا هۆکار نەبو و هۆکاری دیکەیی وەک کودەتایی لایەنی هیجریش لە دێموکرات و بەشبەشێنە لە ناو کۆمەڵە دا هەبون بەڵام هۆکاری سەرەوە لە گرینگترین هۆکارەکان بو .

ئەم چەند کەسە بەساڵاچووە وایان بیر دەکردەوە کە خەبات و تێکۆشانیان (هەڵبەت بە فەرمودەیی خۆیان ) لە بەر چاو نەگیراوە و خستراونە پەراوێزەوە و خەریکە کودەتایان بە دژی دەکرێ

کە ئەم خاڵانەیی سەرەوە لە بەر چاو بگرین کەسایەتێکمان دێتە بەر چاو کە خۆیی بە سەرۆک و تەنانەت کاریزما دەزانێت کە فەداکاری کردووە و لە پێناو خەڵک دا لە دەسکەوەتە ئابورییەکانی گوزەراوە و لە بەرامبەرێش دا  خەڵک دەبێت ڕێزی لێ بگرن و لە ناو حیزبەکەشی دا دەبێت بە دەسەڵاتداری و دەست ڕۆێشتۆیی بمێنێتەوە و کەس و کاری لە دوایی خۆی بێنە سەر کورسی .

زۆر سوروشتییە ئەو کەسەیی کە ئاوا لە خۆیی و لە دەوروبەری دەڕوانێ هەمیشە پلە و پایەیی خۆیی لە مەترسی دەبینێت و ئەگەر بێت و لەگەڵ بیر و ڕایەکی جیاواز روبەڕو بێتەوە ئەوە زۆر بە توندی دژکردەوە نیشان دەدات شتێک کە لە چوار چێوەیی ئەم بارە دەرونناسییە دەتوانین تا رادەێەکی زۆر گرژی و ئالۆزی و شەڕی دەسەڵات لە ناو ئەندامانی ڕێبەرایەتی حیزبەکان شرۆڤە و گەنگەشە بکەین

بە کورتی دەبێت بڵێن کە ئەمانە کەسانی پاوانخوازی ، موحافیزەکاری ترسەنۆکن کە هەمو شتێکیان لە پێناو هیچ دا دۆڕاندووە و ئێستا شەر لە سەر دەسەڵاتی حیزبێکی مردوو دەکەن

نخستین نفری باشید که برای این مطلب نظر ارسال می‌کند.!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.