چێشتی مجێور

ساڵانی ڕابردو هەرشتێک تێکەڵ و پێکەڵ بوایە و بێسەرە و بەرە ئەوە پێیان ئەگوت چێشتی مجێوری و مامۆستا هەژاری مەزنیش کە ژیانی بە شێواویی و ئاوارەیی و هەردەم لە شۆێنێک تێپەڕاندبو ژیان نامەیی خۆیی نێو نا چێشتی مجێور کە خۆیی بابەتێکی ترە و مەبەستی ئێستایی نوسەر نییە بەڵام ئەو بابەتەیی ئێستامان باسێکە لە سەر حیزبی دێموکرات و ئەو بێسەرەو بەرییەیی کە لە ڕابردو و تەنانەت ئێستاش بە بەژن و باڵایی حیزب دا دووراوە و هەرکەس بەیانی لە خەو هەستا دەچتە سەر فێسبوک و دەست دەکا بە جنێودان و ماشااللە شیان لێبێت تێکڕا جنێوفرۆشی باش و ماهێرن.

ئەندامانی حیزب لە رابردو دا کەسانێک بون کە کت و پڕ دەبونە ئەندام بەو مانایەیی کە پێشتر ئاشنای و هۆگریان بە حیزبەوە نەبو و لەبەر کار و قەباحەتێک کە بۆیان دەهاتە پێش رویان دەکردە حیزب بۆ نمونە :

لە ڕابردوو دا هەر کەسێک ژنی هەلگرتبا و مەسڵەتیان لەگەڵیدا نەکردبا یان شەڕی کردبا و لە شەڕەکەدا پیاویی بە دەستی چوبوایە یان کەمێکی پارەیی خەڵک بزر کردبایە یان زیندانی بۆهاتباوە یان ئیشتیایی ئەوروپایی کردبا یان لە مالێ خۆیان داوایی ژنی کردبا و باوکی ژنی بۆ نەهێنابایە و توشی دەمەقاڵە لەگەڵ باوکی بوبایە  و….ئەوە یەکسەر دەیگوت (( سڵاو لە حیزبی دێموکرات حیزبێکی موعتەبەرە — جا لە وەختی تەنگانان وەرە و پەنایی بۆبەرە )) هەڵبەت دوایی کە دەیدیت لە چاڵی هاتۆتە دەرێ و کەوتۆتە چاڵاوێ و لە مەزرایی حێزب دا چەوەندەرێکیشی لێ شین نابێ ئاوایی بادەداوە (( ڕاستە دەنگی دەهۆڵی دەڵین لە دۆڕڕا خۆشە )) دواییش کە ئەندامانی حیزبە خۆشەویستەکەیی لێی وەرسوڕانەوە دەیفەرمو (( ئەوانەیی پێم دەنازین بونە دوژمنی گیانم )) .

جا برام ئەوە باس و گوفتی دێرین و قەدیمی بو ئێستاکانێ شکور بۆخوا دەور و زەمان گۆڕاوە و نەزم و نیزام لە حیزب دا زۆر باشتر بووە بۆ نمونە لە جیاتی سکرتێرێک ٢ گلە سکرتێر دیرین و ٢ دانە جێگر و ٢ دانە … خولاسەیی مەتلەب لە هەر شتەیی دو دانەیان هەیە تا کار و بار چاکتر بڕوات بەڕێوە و تەنانەت بۆ ئەوەیی مەسەلەیی بەڕێوەچون لە حیزب دا باشتر بێت ئەوەتا سیستمی کار کردنی حیزبیش گۆڕا هەر بۆیەش ئێستا جۆری چێشتەکان گۆڕاون هەڵبەتە ئەویش بە هۆکارگەلی زانستی و پێشکەوتنی زایەڵەو ڕایەڵە و هەبونی فەیسبوک و ئینستاگڕام و …

بەزم و شەرە جنێوێکی سەیرون عیجابە ، باب ڕوحمی بە مناڵەکەیی دانایە و برا بە برایی ناکا . دەڵێی وا نییە !!! ئەوە بۆتانی باس ئەکەم ئینجا بفەرمو وایە یان نەخێر هەڵبەت زۆرێش بۆ دوایە ناگەڕێمەوە .

هەر لەو مانگەیی دابو کاک مستەفامان دمەقاڵە نامەێکی لە ڕێگایی ماڵپەڕی ئاوێنەوە بڵاو کردەوە و چاوی لە لایەنی بەرامبەر (حدک ) سور کردەوە و تا تووانی کردنی بە بڵقی سەر ئاو و سوک و چروکی کردن دوایی ئەویش هاوڕێیانی پێشو دەستیان کرد بە ووڵام دانەوە و ڕێسی چەند ساڵ نەڕستویی یەکگرتنەوەیان کردەوە بە خوری .

لە دوایی ئەمێش ” عیرفان رەهنیمون ” کە تا دۆینی بەبێ جەنابی لە سکرتارییەت پارویەک نان نەدەخواردرا  دەستی کرد بە گلەیی و گازندە و هەڵبەت کەمێکیش جنێو . فەرمویی ئەرێ کاکی برا تا چ وەقت فشە و گاڵتە بە خەڵک و ئەندامان و لایەنگرایی هەر دو لایەن دەکەن هیچ بەهانەیەکتان نەماوە ئینجا بۆچی یەک ناگرن و خولاسەیی کەلام بە شێتمان مەشوبهێنن کە فەقیر بۆخۆتانن !!!!

عیرفانی زار سوتاویی فەقیر فەرمایشتەکەیی بە تەواوی لە دەمی نەهاتە دەر کە کەوتە بەر ڕەخنە و جنێو و هەڕەشەو و هەزار و یەک ئەنگ و تۆهمەتیان خستە پاڵی

لە لایەکی ترەوە و کەمێک دورتر لە عیرفانی و هەر لە ئەروپایە ئافرەتێکی خەڵکی ئورومییە لە لایی حیزب شکایەتی لە سەر” دارا ناتق ” –  کە ئەمیش هەر لە ڕێبەرایەتی حیزبە –  تۆمار کردووە کە بە نهێنی هاوسەر گیری لەگەڵدا کردووە و ئێستا خۆیی لێشاردووەتەوە و ئەو بابەتەش دەریخست کە ئەندامانی ڕێبەرایەتی چەندە پایبەندی دەستور و یاسایی ناوخۆیی خۆیانن

لەم بازاڕە بێسەرە و بەرەیە دا کە کەس خەتی کەس ناخوێنێتەوە حاجی جەماڵی پوورکەریمێش ڕێبازی تێک داوە و رویی لە ئێسرائیل کردووە و میوانی جەنابی ” مێنەشە ئەمیر “ە و لەوانەیە سەردانێکی نێتانیاهۆش بکا

سەفەرەکەیی حاجی جەماڵ کۆتایی نەهاتبو کە ۴۰۰ کەس لە ئەندامانی هەر دو لایەنی حدک و حدکا کە دوو رۆژ پێشتر خەریک بون ” عیرفان رەهنمون “ی فەقیر شێت کەن نامەێکیان ئاراستەیی سەرکردایەتی هەر دوو لایەن کرد و داوایان لێکردن لە بەر خاتری کێ و کێ و فرمێسکی کێ و کێ یەکتر بگرن کە سەرکردایەتی هەر دو لایەنیش هەر بە خاتری ئەو لایەنگر و ئەندامانە بۆ ماوەیی دو سێ خولەک یەکتریان گرتەوە و دواییش دیسان پچڕانەوە

کۆنگرەش ئەوەتا بە خۆشی و شادی گیرا و تەرحی پێشنیار کراوی کاکە مستەفاش بە تێکڕایی دەنگ پەسەند کراوە و هەم دیسان جەنابی بووه سکرتێر – هەلبەت بگوترێ پاشایی دێموکڕات چاکترە – و برادەرانی چونەوە سەر جێگایی خۆیان و هەر بۆ نێوی سوێندیش بێت جێ گۆرکێیان بە دو سێ کەس کرد هەڵبەت بە ئەو کەسانەیی کە چوبون بۆ ئەوروپا یان زاریان سوتاوبو و وردە ڕەخنەیەکیان لە مستەفا خانی هیجری گرتبو

نخستین نفری باشید که برای این مطلب نظر ارسال می‌کند.!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.