چاوپێکەوتنێکی نابەرپرسیارانە‌و پیلانێکی گەمژانە

چاوپێکەوتنێکی نابەرپرسیارانە‌و پیلانێکی گەمژانە

بەشیک لە باسی عه‌لی‌ سۆرانی‌ سەبارەت بە بەکار هێنانی مناڵان و مێرمنداڵان لە لایەن “پەژاک”ەوه

 

بڵاو بۆنەوەیی دیمانەێکی تەلەڤیزیون و مالپەڕەکانی سەر بە پەژاک لە یوتیوب دا کە لەگەڵ چەند منداڵی کاڵ و تازە پێگەییشتو کردویانە بۆتە هۆکاری توڕەیی و دژکردەوەیی هەمەلایەنە بەتایبەت لە ناو حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران

ئەو بابەتەیی کە لە خوارەوە دێت بەشێکە لە نوسراوەیی “عه‌لی‌ سۆرانی‌” سەبارەت بە بەکار هێنانی مناڵان و مێرمنداڵان لە لایەن “پەژاک”ەوه کە لە ماڵپەڕی هەڵۆیی کوردستان دا بڵاو بۆتەوە

تێبینی ۱ : هەڵۆیی کوردستان  ماڵپەرێکی سەر بە حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانە و زیاتر بانگەشەیی توندئاژۆیی و شەرئەنگێزی دەکا و لایەنگرانی ڕاسانە( بە کوژدانی لاوانی لە داو کەوتویی کوردی ئێرانی لە پێناو مستەفا هیجرییە)

 

ئەمەش ناوەڕۆکی بابەتەکەیە

” هەر حیزب‌و ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕ لە هەرکام لە بەشەکانی کوردستان هێزە مرۆییەکەی لە کچان‌و کوڕانی ئەم نیشتمانە پێکهاتووە‌و زۆر ئاسایی‌و سروشتییە ئەم هێزانە بانگەشە بۆ خۆیان بکەن‌و هێزی نوێ بۆ نێو خۆیان ڕاکێشن. چونکوو بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی‌و ئازادیخوازیی کوردستان پێویستی بە هەموو چین‌و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە. بەڵام هیچ هێزێکی ئازادیخواز‌و شەڕکەر بەپێی کونوانسیۆنە جیهانییەکان‌و یەک لەوان پەیماننامەی ژێنێڤاکاڵ مافی ئەوەی نییە لە مەرام‌و مەبەستەکانیان، لە منداڵانی ژێر تەمەن هەژدە ساڵ کەڵک وەربگرن‌و ئەم کارە بە تەواوی بە پێچەوانەی یاسای نێونەتەوەیی شەڕە‌و هەموو هێزە دەروەستەکان خۆیان لە بەکارهێنانی منداڵانی سەرباز دەبوێرن. بەس تەنیا هێزە مافیایی‌و حکوومەتە دیکتاتۆڕەکان پابەند نین بەم پرەنسیپە نێونەتەوەییە.

ئەم پێشەکییە بۆ ئەوە بوو بپرژینە سەر وتووێژێکی پژاک لقی ئێرانیی پ.ک.ک کە لە چەن ڕۆژی ڕابردوودا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە.

ئەم کارەی لقه ئێرانییەکەی پ.ک.ک بردنە ژێر پرسیاری ئەو ئەسڵە سەرەکییەیە کە نابێ منداڵ بۆ مەبەستی چەکداری بەکاربێنیت، هەرچەند پژاک گوێڕایەلی پەکەکەیە ‌و چیدی پێویست بە ڕوونکردنەوەی زیاتر ناکات. ئەوان نە تەنیا منداڵان بە زۆر ئەبەن بۆ شەڕ بەڵکوو ناجوامێرانە شوناسیشیان دەسڕنەوە‌و بەناوی باهۆز‌و بابۆز‌و باقۆز، بۆ دابینکردنی قازانجی داگیرکەران دەیاندەن بە کوشتدا.

بەڵام بۆ لەم کاتەدا وتووێژی چووار منداڵی ڕفێندراوی شارەدێی نێ بڵاو ئەکەنەوە. بۆ هی ناوچەکانی دیکە نا. خۆ ئەوان بەردەوام لە هەموو شوێنێکی ئەم کوردستانە خەریکی ڕفاندنی منداڵانی هەژارن.

کەڵکئاژۆ وەرگرتن لە منداڵانێ کە بە چەندین جار ناوی ئاپۆ‌و ئاکۆیان لێ تێک ئەچێ‌و لەژێر کاریگەریی ترس‌و تۆقاندا هەر خەریکی دەسهەڵکڕین‌و چیلکە لە خۆڵ کردنن، ئەم ڕاستییەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە ئەو هێزە نابەرپرسیارەی باکوور‌و لقە ئێرانییەکەی تا چەند لە خزمەت سیاسەتەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێراندان.

هەرچەند شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانی خەڵک‌و هەڵسووڕاوانی ڕاستەقینەی گەل‌و نیشتمان پیشانی دا ئەوان هەرگیز بەم کردەوە دزێوانەیان سەرکەوتوو نابن ”

تێبینی ٢ : حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە گشتی و حیزبی دێموکڕات بە تایبەتی خۆیان تا ئێستا لە ریزی هەرە پێشەوەیی بەکار هێنانی منداڵان بون لە تێکهەڵچون و شەڕەکان دا و بەرێز عەلی سۆرانی نەدەبوایە ئەو ڕاستییە لە یاد بکات و بە قەولی کوردەواری ” دەرزی لە چاوی خەڵک دا ببینێ و گاسن لا چاوی خۆیی دا نەبینێ ”

ئەم نێو و فایلانەیی خوارەوە بۆ وەبیرهێنانەوەیی جەنابیانە

  • شاخەوان عەبدی

  • هێمن مەولانی

  • و …..

لینکی بابەت لە ماڵپەڕی هەڵۆیی کوردستان :

 

http://www.heloykurdistan.com/ku/index.php?option=com_content&view=article&id=2033:rfandni-mndalan-la-layan-pjakawa&catid=2:syaset&Itemid=7

 

 

نخستین نفری باشید که برای این مطلب نظر ارسال می‌کند.!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.