
شەریف هەژاریی : ڕه‌خنه‌کان له مسته‌فای هیجری (مسته‌فای هیجری له نێوان دوو جۆر ڕه‌خنه دا !).
نوسینی : شەریف هەژاریی | ۱۱٫۰۹٫۲۰۱۶ ۱۱:۴۱ AIM: | بەشی: سیاسی | بێ کۆمێنتە
FacebookTwitterGoogle+PinterestLinkedInPrintGoogle GmailShare
ڕه‌خنه‌کانی نووسه‌رانی باشوری کوردستان لێی له لایه‌ک و، به‌شێک له ڕه‌خنه‌کانی خۆم وه‌ک توێژه‌رێکی ئه‌کادیمی که چه‌ندین کتێب و توێژینه‌وه‌م له‌سه‌ر خۆرهه‌ڵاتی کوردستان هه‌یه له لایه‌کی دیکه‌وه.
ڕوونه، چه‌ند سالێکه، مسته‌فای هیجری هه‌لبژێردراوی زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی حیزبه‌که‌ی قازی و قاسملووه بۆ سکرتێری گشتی حیزبی دیموکرات.
ئه‌م کاراکته‌ره سیاسییه که زۆر قسه‌ناکا و درێژدادڕیم له که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن لێی نه‌بینیووه، وا ده‌کات ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ده‌ربرینه‌کانی که‌سانی وه‌ک عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده و خالید عه‌زیزی بێت که له قسهکانیانیان دا درێژ دادڕی ئه‌که‌ن و ناته‌بایی هه‌یه.
ئه‌لبه‌ته پێموایه کاراکته‌ری عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده له (گفتوگۆکردن و نووسینی سیاسیی و ئه‌ده‌بی) دا زۆر زیاتر لێهاتووتره له خالید عه‌زیزی. نایشارمه‌وه هه‌رگیز خالید عه‌زیزی به مرۆڤێکی سیاسیی نازانم، به‌لکوو وه‌ک کاسبێکی سیاسیی ده‌بینم!! به‌لام عاقیبه‌تی عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده‌ش به دۆراوێکی سیاسیی ده‌بینم (هیوادارم هه‌ڵه بم، به‌لام چه‌ند فاکتێکم هه‌یه بۆ سه‌لماندنی ئایدیایهکهم له‌و باره‌یه‌وه!).
به‌هه‌رحال، پێموایه چه‌ند ساڵێکه، زۆر کاراکته‌ری ناو بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتیی یه‌ک ڕوانینیان بۆ مسته‌فای هیجری هه‌یه‌و خوێندنهوهکانیشیانم پێ هه‌ڵه‌یه. ئه‌م کارکاتهرانهی ناو یه‌کێتیی و گۆڕان پێیان وابووه و وایه که: مسته‌فای هیجری پیاوی پارتییه، ڕه‌خنه‌کانی نووسه‌رانی باشوری کوردستانیش له مسته‌فای هیجری ، ئه‌وا ته‌نها کورت ده‌کرێنه‌وه له‌و ئایدیایه‌ی که : مسته‌فای هیجری پیاوی پارتییه، که ئه‌م تێروانینه پاشکۆیه‌تییه‌ی نووسه‌رانی باشوری کوردستان زیاتر له‌وه‌وه سه‌رچاوه ئه‌گرێت: ئه‌مانه پیاوی به‌رپرسه‌کانی یه‌کێتیی و گۆڕانن و، ئه‌و به‌رپرسانه هه‌رچیان به‌مانه وت، ئه‌مانیش به‌بێ لێکدانه‌وه هه‌میشه ئه‌یڵێنه‌وه و ئه‌ینووسنه‌وه و ناتوانن به هزری خۆیان سه‌ربه‌خۆیانه هه‌ڵسه‌نگاندن بکه‌ن، ئه‌لبه‌ته کاریگه‌ری ئێرانیش له‌م ڕووه‌وه له‌سه‌ر ئاراسته‌کردنی هه‌ندێکیان ده‌بێت هه‌ر حاسبی بۆ بکرێت!
ده‌بوو یه‌کێتیی جاران ( به هه‌ردوو تهکهتوولی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ) به لۆژیکییانه‌تر مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بردنه‌وه‌ی مسته‌فای هیجری له عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده دا له ئاست ده‌نگی کۆنگره‌ی گشتی حیزبی دیموکرات دا بکردبایه. ئه‌لبه‌ته وه‌ک ئه‌مسال له بابه‌تێک له‌سه‌ر قاسملووی بیرمه‌ند نووسیم: قاسملوو وه‌ک بیرمه‌ندێکی سیاسیی تاکه ڕێبه‌ری کورده که پره‌نسیپی ( حیزبی مۆدێرن ) ی داهێناوه له ناو کورد دا، که یه‌کێک له پره‌نسیپه نه‌گۆڕه‌کانی ئه‌وه‌بووه: ده‌بێت ئه‌ندامانی ئۆرگانه حیزبییه‌کان به نهێنی نوێنه‌رانی خۆیان بۆ کۆنگره‌که‌یان هه‌لببژێرن و دواتریش نوینه‌رانی کۆنگره هه‌ر به نهێنی و به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه ده‌نگه‌کانیان بخه‌نه سندووقی ده‌نگدان و پاشتریش ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌ڵبژێردراو ئاشکرا ده‌بێ و ئه‌م به سیستماکییه به‌رده‌وام ده‌بێت تا هه‌ڵبژاردنی سکرتێری گشتی.
کاتێک عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده سکرتێر بوو، به‌رپرسی یه‌که‌م بوو له ئاشبه‌تاڵ پێکردنی دیموکرات دا و، له‌گه‌ڵ یه‌کێتیی دا ڕێکه‌وت و دیموکراته‌که‌ی قاسملووی له قه‌ندیله‌وه ڕووه‌و ئۆردوگای زۆره‌ملێی کۆیه ئاشبەتال پێ کرد. ئه‌م کاره‌ی عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده له لایه‌ک له ڕووی سیاسییه‌وه (سازش سازشی به‌دووادا دێت) ی به‌دوای خۆیدا هێنا که پاشتر له ئۆردوگای زۆره‌ملێی کۆیه‌ش وازیان لێ نه‌هێنان و پاسداریان هێنایه سه‌ریان و ڕادیۆیان داخستن و زۆری تریان بهسهراهێنان و دیموکراتیش هه‌ر سازش به‌دوای سازش دا ده‌یکرد !! به‌ڵام من وه‌ک شه‌ریف هه‌ژاری ئه‌و پرسیاره‌م لا گه‌ڵاڵه ئه‌بێت: پاش ئه‌و هه‌موو کوشتوبڕه‌ی که به‌سه‌ریان هێنان، ئه‌ی بۆ مسته‌فای هیجری خۆی و هه‌ندێک له پێشمه‌رگه ڕوویان له قه‌ندیل نه‌کرد!!؟ کێ ده‌ستی گرتبوون!؟ ئاخۆ تۆ بڵێی عه‌بدووڵای حه‌سه‌ن زاده ڕێگای له‌وه‌ش گرتبێت!؟
له لایه‌کی دیکه‌شه‌وه ئه‌و کاره‌ی عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده ( ئاشبه‌تال له قه‌ندیله‌وه بۆ ئۆردوگای زۆره‌ملێی کۆیه ) وایکرد که ده‌نگده‌رانی دیموکرات تۆڵه‌ی لێ بکه‌نه‌وه و له کۆنگره‌ی حیزبه‌که‌یدا ده‌نگ نه‌هێنێته‌وه و مسته‌فای هیجری وه‌ک ڕکابه‌رێکی جدی له سیاسه‌ته‌کانی عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی کۆنگره‌وه ده‌نگی زۆرینه‌ی هێنا.
زۆر زوو یه‌کێتیی ( هه‌ردوو تهکهتوولی مام جه‌لال و نه‌وشیروان مسته‌فا ) که‌وتنه هه‌ڵه‌وه له خوێندنه‌وه بۆ مسته‌فای هیجری.
من ئه‌م بابه‌ته‌ش بۆ مێژوو ئه‌نووسم که له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له سه‌رکرده‌کانی گۆڕان و کادیرانی یه‌کێتیی دا کاتێک گفتوگۆمان کردووه له باره‌ی به‌شه‌کانی کوردستانه‌وه، سه‌باره‌ت به خۆرهه‌ڵات ئه‌م مه‌سه‌له‌یه هاتۆته کایه‌وه، تا ئێستا زۆر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌م مشت‌ومڕ له‌سه‌ر کردووه.
له ناو سه‌رکرده‌کانی گۆڕان و کادیرانی یه‌کێتیی، ته‌نها یه‌ک کادیری دێرینی یه‌کێتیی به لۆژیکیانه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی شی ده‌کرده‌وه، که له به‌ریتانیا به وردی چۆنیه‌تی دابهشکرنهکهی حیزبی دیموکراتی به بڕیاری مام جه‌لال بۆ باس کردم ( که له‌و کاته‌دا له نزیک ئۆرگانی مه‌کته‌بی سیاسیی ئه‌م کادیره پله‌دار بووه و ئێستاش هه‌ر له کوردستان پله‌داره ). ئه‌و کادیره به وردی باسی له‌وه کرد که هه‌ندێ له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی زۆر ناڕازی بوون به‌و کاره‌ی مام جه‌لال که یه‌کێتیی پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی له‌و که‌مینه‌یه‌ی دیموکرات بکات که ده‌نگیان نه‌هێناوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له دیموکراتیان جیا بکاته‌وه ( که ئه‌وکات هه‌ردوو ته‌که‌تولی تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان له ناو یه‌کێتی دا بوون )، هه‌ربۆیه یه‌کێک له ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسیی به مام جه‌لالی وتبوو: مامه چۆن دڵت دێ حیزبه‌که‌ی دکتۆر قاسملوو دابه‌ش بکه‌ی!؟ ئه‌و کادیره‌ی یه‌کێتیی ئه‌م کاره‌ی مام جه‌لالی به هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی مام جه‌لال داده‌نا که له کۆتاییه‌کانی ۲۰۰۵ ه‌وه بریاری پشتیوانی دابێت له پشتیوانی جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی که ده‌نگیان نه‌هێنابووه‌وه، ئه‌لبه‌ته له ۲۰۰۶ دابه‌شبوونه‌که بووبه فاکت.
پێموایه: هێنده زانیاری و هه‌لسه‌نگاندنی سه‌رکرده‌کانی گۆران و کادیرانی یه‌کێتیی له‌باره‌ی مسته‌فای هیجرییهوه لاوازه و، هێنده شوێنکه‌وته‌ی ئایدیایه‌کی (وتراوی) سه‌روو خۆیانن، ئه‌وا نووسه‌رانیشیان ناچن به‌دوواداچوون بکه‌ن، که ئایا هه‌ڵوێستی پارتیی چۆن بووه له‌و باره‌یه‌وه؟
من وه‌ک توێژه‌رێکی ئه‌کادیمیست له‌و ڕووه‌شه‌وه به‌دوواداچوونم کردووه که خودی نێچیرڤان بارزانیش هاوکاری باڵی که‌مینه‌ی عه‌بدوڵای حه‌سه‌ن زاده‌یان کردووه، له ڕێی دوو کاراکتهریانهوه به چه‌ند ده‌فته‌ر دۆلارێک بۆ ئه‌وه‌ی گورز له حیزبه‌که‌ی قاسملوو بسره‌وێنێت. ته‌نانه‌ت ناوی که‌سه‌کان و ژماره‌ی ده‌فته‌ر دۆلاره‌که‌ش زۆر به وردی لامه.
که‌وابوو، ئه‌و باڵه‌ی که جیابوونه‌ته‌وه ئه‌مه چه‌نده‌مین جارییانه که جیاده‌بنه‌وه و هه‌میشه له لایه‌ن باڵی (مه‌لایی و جه‌لالی کۆن) و یه‌کیتیی و پارتیی ئێستاوه پشتیوانی کراوون. ئه‌لبه‌ته کاتێک مسته‌فای هیجری هه‌ڵده‌بژێردرێ به سکرتێر ، ئه‌وا له واقیعێکی وادا که یه‌کێتیی به ته‌واوی پشتیوانی باڵی که‌مینه‌ی عه‌بدووڵای حه‌سه‌ن زاده ده‌که‌ن و یه‌کێتیی زۆر له سیاسه‌ته‌کانی ئێرانه‌وه نزیکن ، ئیدی ئۆتۆماتیکی باڵی زۆرینه‌ی دیموکرات به‌سه‌رکردایه‌تی مسته‌فای هیجری ناچار ئه‌کرێن که له پارتیی نزیک ببنه‌وه، چونکه یه‌کێتیی سیاسه‌تێکی نانه‌ته‌وه‌یی و نادۆستانه‌ی دژ بهکارهێنابوون.
پێشموایه گه‌ر مسته‌فای هیجری متمانه‌ی ته‌واو به پارتیی بکات، ئه‌وا سیاسییه‌که که شاره‌زای له مێژوو دا نییه و شاره‌زاشی له پاشخانی ناسینی پارتیش دا نییه و، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ی نیچیرڤان بارزانیش له یاد ئه‌کات که هاوکاری ئه‌و جیابوونه‌وه‌ی کردووه.
به‌مپێیه، ساغ بوویه‌وه، که گووتاری ڕه‌خنه‌یی نووسه‌رانی باشوری کوردستان له مسته‌فای هیجری لۆژیکانه و سیاسییانه نییه و زاده‌ی گووتای (وتراوی) سه‌رکرده‌کانی گۆران و یه‌کێتییه و به‌س!
ڕه‌خنه‌کانی خۆم وه‌ک توێژه‌رێکی ئه‌کادیمی له مسته‌فای هیجری.
ئه‌توانم به‌شێوه‌ی خال، ئه‌م کورته ره‌خنانه‌م له کاراکته‌ری مسته‌فای هیجری هه‌بێت، به‌لام ڕه‌خنه‌ی تریشم هه‌یه، له‌م بابه‌ته‌دا ته‌نها ئه‌مانه‌ی خواره‌وه به کورتی به‌سه.
۱- گرنگه مسته‌فای هیجری له ده‌ستی نووسینی دا، وشه‌ی نا-پێویست به‌کارنه‌هێنێت. ئه‌وه ڕاسته هه‌ر له ئه‌زه‌له‌وه مسته‌فای هیجری ڕه‌وانبێژ و وتاربێژێکی زۆر باش نییه، که کورد هیوایهتییانه سه‌رکرده‌کانیان وه‌ک مه‌لا هه‌ر زیاده‌ڕه‌ویان بۆ بکات و ئه‌مڕۆ شتێک بڵی و به‌یانی شتێکی تر!! به‌ڵام له ده‌ستی نووسین دا مسته‌فای هیجری که‌موکورتی هه‌یه.
هه‌رچه‌نده مه‌رج نییه سه‌رکرده له ده‌ستی نووسین دا وه‌ک نووسه‌رێک به بههرهبێ، بۆنموونه وه‌ک قاسملوو: هه‌م ئه‌کادیمیست، هه‌م زمان‌زان، هه‌م بیرمه‌ند، هه‌م سیاسیی، هه‌م دبلۆمات و هه‌م نووسه‌رێکی باش و … هتد.
به‌ڵام له ڕووی خوێندنه‌وه‌ی بابه‌ته‌کانییه‌وه به‌تایبه‌ت دوواین کتێبی، بۆنموونه: مسته‌فای هیجری هه‌ندێ وشه‌ی به‌کارهێناوه نه‌ده‌بوو (هه‌رگیز) په‌نا بۆ ئه‌و وشانه به‌رێت له کتێب نووسین دا، وشه‌کان زۆرن، وه‌ک ئه‌وه‌ی له شوێنێک دا ده‌ڵێت : (قاسملوو ئه‌م بڕیاره‌ی ژێر پێ خست!!)، ئه‌م ده‌ربڕینه (ژێر پێ خستن!) نه له ڕووی نووسین بۆ (کتێب) ئه‌کرێ بینووسیت و، نه له ڕووی لێکدانه‌وه‌ی ته‌واوی ڕه‌هه‌نده‌کانی دۆخه سیاسییه‌که‌وه ئه‌کرێت ئه‌و ئایدیایه به‌سه‌ر د.قاسملوو دا جێ به جێ بکرێت!!
۲ – زانینی پێگه‌ی خۆی: پێگه‌ی مسته‌فای هیجری شوێنگه‌ی پێشتری قازی و ڕێبه‌رێکی بێ – هاوتای وه‌ک قاسملووه.
کاتێک خوێنه‌ر دوواین چاوپێکه‌وتنی له‌گه‌ل ڕۆژنامه‌ی ئاوێنه ده‌خوێنێته‌وه، وا هه‌ست ئه‌کات که مسته‌فای هیجری له پێگه‌یه‌کی لاواز دایه!! به‌تایبه‌ت کاتێک پرسیاری یه‌که‌م و دواتریش دووه‌می لێ‌کرا ، ئه‌بوو چاوپێکه‌وتنه بووه‌ستێنێ و به به‌رامبه‌ره‌که‌ی بڵێت : تۆ ڕۆژنامه‌نووسیت یان سیخوڕیت!؟
ئه‌کرێت مسته‌فای هیجری ویستبێتی له‌م ساته‌دا په‌یامێکی سیاسیی به هێزه‌کانی زۆنی هه‌مه‌کاره‌یی ئێران بگه‌یه‌نیت! به‌لام ئه‌و پرسیارانه‌ی لێیکراوه، پاشخانی ئه‌و که‌سه‌ی که چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی له‌گه‌ل دا کردووه ئه‌خاته ژێر پرسیاره‌وه!!
مسته‌فای هیجری له وه‌لامێکی دا نه‌ک هه‌ر باسی هه‌ڵوێستی نانه‌ته‌وه‌ییانه‌ی ( یه‌کێتیی و گۆڕان و یه‌کگرتوو ) ئه‌کات له به‌رامبه‌ر شۆڕشی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان، بگره باسی هه‌ڵوێستی کۆمه‌ڵی ئیسلامیش ئه‌کات!! ئاخر مه‌لا عه‌لی باپیر چیه که تۆ له پێگه‌ی قاسملووه‌وه حساب بۆ هه‌ڵویستی ئه‌و بکه‌یت!! خۆ تۆ مه‌لا عه‌بدولای حه‌یاکی (حه‌سه‌ن زاده) نیت که کتێبه‌کانت بۆ مه‌لا عه‌لی باپیر بنێریت بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ک دوو مه‌لا ئاڵوگۆڕی نه‌زه‌ر که‌ن!!!؟
ڕوونه زۆنه‌که (زۆنی ئیتلاعات) ـه و ته‌له‌فزیۆنه‌که‌ی عه‌لی باپیریش به‌شێکی کارمه‌نده‌کانی له لایه‌ن ئێرانه‌وه مه‌شقیان پێ کراوه و ڕاویژکاریشیان بۆ ده‌نێردرێ و بودجه‌ی تهلهفزیۆنهکهشیان هه‌ر له‌سه‌ر ئێرانه !! که‌وابوو ته‌له‌فزیۆنی په‌یام که‌ناڵی دووی سه‌حه‌ره یان نا !!؟ وردبنه‌وه ڕۆژنامه‌نووسه‌کانیان چه‌نێک پڕوپاگه‌نده بۆ جاش قه‌ڵه‌مه‌کانی وه‌کوو عیرفان قانعی فه‌رد ئه‌که‌ن!؟ ئه‌م کارانه مه‌گه‌ر جاش بوونی فه‌رمی نه‌بێت چی تره!!؟ مه‌گه‌ر عه‌لی باپیر ئه‌ندامی مه‌کته‌ب سیاسیی حه‌ره‌که نه‌بوو که حه‌وت پێشمه‌رگه‌ی دیموکراتیان ته‌سلیم کرده‌وه و تائێستاش عه‌لی باپیر به‌فه‌رمیش داوای لێبوردنی نه‌کردووه!! بۆیه ئه‌یڵێمه‌وه: مه‌لا عه‌لی باپیر جگه له ئیمام جومعه‌یه‌ک چیتره که تۆ له پێگه‌ی قاسملووه‌وه هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌ییت له ئه‌وه‌وه بوێت!؟
۳ – سیاسه‌تی نا -مه‌نتیقییانه به‌رامبه‌ر به‌و که‌مینه‌یه که جیابوونه‌ته‌وه: هه‌میشه پێموابووه و پێموایه ئه‌و که‌مینه‌یه تازه خوویان به جیابوونه‌وه گرتووه و ده‌یانجاریش بیانهێننه‌وه ئه‌وا هه‌رکاتێک به (دیموکراسییانه) پله‌یان له‌ده‌ست دا هه‌ر به هاوکاری (به‌تایبه‌ت یه‌کێتیی) و پارتیی جیائه‌کرێنه‌وه.
ئه‌م که‌مینه‌یه خوویان له خیانه‌تکار و داهێنه‌ری گزیرایهتی ناو شۆڕشی کورد (ئه‌حمه‌د تۆفیق)ه‌وه وه‌رگرتووه و، له‌و کاته‌وه تائێستا وه‌ک ئه‌حمه‌د تۆفیقی خیانه‌تکاری بکووژی (ئه‌سعه‌دی خودایار و سه‌دیقی ئه‌نجیری) ده‌یانه‌وێت حیزبی دیموکرات و کاراکته‌ره‌کانی بکه‌نه گزیر و خهیارماڵی هێزێکی باشوری کوردستانی سه‌ر به زۆنی ئێران یا زۆنی تورکیا! که‌وابوو یان ئه‌بێت پره‌نسیپه شۆڕشگێڕییه دیموکراسییه‌که‌ی قاسملوو که پێوه‌ری ده‌نگی زۆرینه‌یه وه‌لای نێن، یان ئه‌بێت پره‌نسیپه جه‌نگاوه‌رییه‌که‌ی عه‌بدولای حه‌سه‌ن زاده که سه‌پاندنی ده‌نگی که‌مینه‌یه وه‌لای بنێن، کامیان هه‌ڵ ده‌بژێرن!؟
ئینجا سه‌یر ئه‌وه‌یه چ ئێوه و چ سه‌رکرده و کادیرانی حیزبه‌که‌تان باسی زاراوه‌ی (یه‌کگرتنه‌وه) ده‌که‌ن!! که‌وابوو به به‌کارهێنانی ئه‌م زاراوهیهتان و هاتوچۆتان بۆلای ئه‌و که‌مینه‌یه‌ی که له پره‌نسیپه‌کانی قاسملوو لایان داوه واده‌کات که ئێوه دانتان به‌و که‌مینه‌یه‌دا ناوه که به شێکی ڕه‌وایه‌تی و مه‌شروعیه‌تیان لایه!! ئه‌مه به‌ته‌واوی دژی پره‌نسیپه شۆرشگێڕییه‌کانی قاسملووه که چۆن مامه‌ڵه‌ی ده‌کرد له‌گه‌ڵ جیابوونه‌وه‌کانی که‌مینه‌کانی سه‌ر به غه‌نی بلوریان و جه‌لیل گادانی!!
به‌کارهێنانی زاراوه‌ی (یه‌کگرتنه‌وه) بۆ ئه‌و که‌مینه‌یه له لایه‌ن خۆت و سه‌رکرده و کادیر و ئه‌ندامه‌کانتان هه‌ڵه‌یه و، ده‌بێت زاراوه‌ی (هاتنهوهڕیزهکانی حیزبی دیموکرات)یان بۆ به‌کاربێنن و، هه‌رگیز له‌و بیرۆکه‌یه لانه‌ده‌ن. چونکه ئه‌وان له پره‌نسیپه‌کانی قاسملوو لایانداوه و نابێت ئێوه له‌و مۆراله شۆرشگێڕییه‌ی قاسملوو لابده‌ن!! ئه‌گینا ئه‌وه‌تانێ به زاراوه‌ی (یه‌کگرتنه‌وه) یهکگرتنهوهکانتان به‌شێکی ڕهوایتان به‌وان داوه و، ئه‌وانیش به ناوی حیزبی ئێوه‌وه له پراکتیک دا هه‌مووشتێک ئه‌که‌ن و بۆیان چووه‌ته سه‌ر!! ئێوه ئه‌بوو هه‌ر له سه‌ره‌تاوه (شۆڕشگیڕانهتر و قاسملووئاسا) له‌گه‌ڵ ئه‌وانه بجووڵانایهتهوه و دهرفهتیشتان بۆ هه‌ڵ که‌وتبوو، به‌ڵام له‌بار درا!!!
هه‌روه‌ها ده‌شبوو ته‌واوی که‌سوکاری شه‌هیدان و ئه‌ندامه‌کانتان به‌باشی له‌و باره‌یه‌وه په‌وه‌رده بکردبایه!! نه ئه‌بوو ئێوه سازش له‌سه‌ر ده‌نگی زۆرینه و پره‌نسیپی شۆرشگێری راسته‌قینه بکه‌ن له پێناو که‌مینه شارچییه جه‌نگاوه‌ره‌کان دا!! ئه‌زانی ئه‌وانه چه‌ندێک ئێوه‌یان لای دۆست و دوژمن چی لێ کردووه!!؟ سوڕی گه‌ردوون ئاوهایه: قاسملووی شۆڕشگێر نامێنێت بۆ ته‌نبێ کردنی ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی که ئه‌بنه ئامێری ئه‌و هێزانه‌ی باشور که سه‌ر به داگیرکه‌رانن!! یه‌کێک له خاڵه‌کان ئێوه به‌تایبه‌ت ده‌بوو ئیش له‌سه‌ر هه‌ندێک که‌سوکاری شه‌هید و پێشمه‌رگه‌ی دلساف بکردبایه که ئه‌و که‌مینه‌یه فریویان داوون و به‌س، ئه‌گینا مێژوو پێت ئه‌ڵێت: ناتوانی متمانه به سه‌رکرده‌کانی ئه‌وانه بکه‌یت و ئه‌وانه ئه‌بێت پۆستی حیزبی هه‌میشه‌ییان پێ بدرێت!!
۴ – ناهوشیاری سه‌رکرده و کادیرانتان: له‌ڕاستیی دا هوشیاری سه‌رکرده و کادیره‌کانتان له پاشه‌کشێ دایه، زۆر نموونه‌م له چه‌ندین ڕه‌هه‌نده‌وه لایه، به‌لام یه‌ک نموونه بۆ یه‌ک ڕه‌هه‌ند ئه‌خه‌مه‌ڕوو: پێشتر ته‌نها هه‌ندێ که‌مینه‌ی مه‌هابادی شارچێتیان ئه‌کرد و له شۆڕشگیربوون لایان ده‌دا!! ئه‌لبه‌ته زۆرێک له مه‌هابادییه‌کان شۆرشگیڕی ڕاسته‌قینه‌بوون، به‌ڵام که‌مینه‌یه‌کیان تێدابووه و تێدایه که هه‌ر ده‌م هۆکاری سووککردن و لێکترازانی ڕیزی شۆڕشگیرانی خۆرهه‌ڵاتی کوردستان بوون.
کاریگه‌ری ئه‌و که‌مینه‌یه وایکردووه که ئێستا هه‌ندێ جۆری هزری ته‌نگه‌تیله‌ی ناشۆرشگێڕانهی جه‌نگاوه‌ری له‌ناو ڕیزه‌کانتان سه‌ر هه‌ڵ بدات، وه‌ک شارچێتی که دژ به شۆرشگێربوونه (پێشتر هه‌ر مههابادچێتی هه‌بوو، ئێستا: ههورامیچێتی، سهقزچێتیی، مهریوانچێتی و هتد). ئه‌بوو تۆ وه‌ک مسته‌فای هیجری چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌ی گرنگت له‌سه‌ر ئه‌و کاره‌ی سه‌رکرده‌کانت ده‌یگرنه‌به‌ر ڕێک بخستبایه و به تووندی ئینزارت پێ بدانایه له‌و باره‌یه‌وه و خاڵه نه‌رێنییه‌کانت بۆ ڕوون بکردنایه‌ته‌وه!!
۵ – له ڕووی ڕاگه‌یاندنیشه‌وه ئێوه هه‌ر لاوازن، ئه‌زانم له ڕووی ئابورییه‌وه لاوازن و کاریگه‌ری له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنیش ئه‌بێت، به‌ڵام چی تێ ده‌چێت به‌یاننامه‌کانی مه‌کته‌بی سیاسیی و کۆمیسیۆنه‌کانی ترتان خۆیان به‌دور بگرێت له به‌کارهێنانی وشه‌ی فارسی!؟ چی تێ ده‌چوو هه‌ندێ وێبسایتی نهینی بکه‌نه‌وه بۆ زانیاری خستنه‌ڕوو له‌سه‌ر جاش-قه‌ڵه‌مه‌کانی باشوری کوردستان!؟ چونکه ئێستا سه‌رده‌می هوشیارکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکه له ڕووی ئه‌لیکترۆنییه‌وه! چی تێ ده‌چوو که کۆمیسیۆنی ڕاگه‌یاندنتان به‌یاننامه‌ی دهربکردبایه به‌رامبه‌ر به‌و که‌سانه‌ی که به سیلسیلهیی و به چه‌ندان په‌رتووکی ( په‌رپووت ) ئه‌یانه‌وێت میژووی قاسملو و دیموکرات بگۆڕن!!؟ زۆری تریش چی تێ ده‌چوو!!؟
ناهوشیاری ئه‌ندامه‌کانتان له ڕووی راگه‌یاندن و ته‌نانه‌ت ڕێکخستنیشه‌وه به‌جۆرێکه ئه‌ندامتان هه‌یه له فه‌یسبووکدا ئه‌نووسێت: پاش که‌مێکی تر زانیاریتان له‌سه‌ر چالاکیه‌ک له فڵان شوێن بۆ ئه‌خه‌مه‌ڕوو، ئه‌مه له‌کاتێکدایه پێش ئه‌وه‌ی حیزبه‌که‌تان دانی پیابنێت، که‌چی ئه‌و وه‌ک ناوه‌ندی راگه‌یاندن بڵاوی ده‌کاته‌وه! ئیتر ئایا ئه‌زانێت لێکه‌وته ئه‌رێنی و نه‌رێنییه‌کانی چین!؟
۶ – ئه‌ندامه‌کانتان له ده‌ره‌وه: له ئاست ئه‌و ژماره زۆره‌ی ئه‌ندامه‌کانی دیاسپۆراتان، ئه‌وا هێنده سه‌نگی چالاکی ڕێکخراوه‌ییتان له ده‌ره‌وه نییه! بۆ نموونه: گه‌ر بیست ئه‌ندامی په‌که‌که له شارێکی ئه‌وروپا دابن و چل ئه‌ندامی دیموکراتیش له هه‌مان شار دا بن، ئایا له ڕێکخستنی خۆپیشاندان دا کامیان به ڕێکخراوهیتر و ئاماده‌ترن!؟ ئێوه بنهماڵهیهکتان گه‌ر (۵۰) دۆلار هاوکاری بۆ پێشمه‌رگه‌کانتان بنێرێت چه‌ندان جار له فه‌یسبووک ڕایده‌گه‌یه‌نێت، که‌چی ئه‌ندامی په‌که‌که ئه‌ناسم خه‌ڵکی رانیه‌یه و له له‌نده‌ن ده ساڵه له چێشتخانه ئیش ئه‌کات و مانگانه جگه له خه‌رجی خۆی ئه‌وا زۆرینه‌ی پاره‌که‌ی ئه‌چێته سه‌ر حساب بانکی په‌که‌که له شاره‌که‌دا، هاوڕیشمه و زۆریشی خۆش ئه‌وێم و سه‌دان که‌سی تریش هه‌ن هه‌ر وان!! که‌وابوو له بواری په‌روه‌رده‌شه‌وه حیزبی دیموکرات زۆر که‌موکورتی هه‌یه له چاو سه‌رده‌مانی قاسملوو!!
۷ – ڕۆیشتنی هه‌ندێک له ڕۆژنامهنووسهکانتان بۆ سه‌ر ته‌له‌فزیۆنه‌کانی پارتی، وایکردووه که به‌رگری کردن له سیاسه‌ته‌کانی پارتی زاڵ‌بێت به‌سه‌ر بۆچوون و ڕوانینی ئه‌ندام و کادیرانتانهوه، کاریگه‌رییه‌کانی ئه‌مه له ستراتیژ دا ئه‌وا وردبوونه‌وه‌ی زیاتر و کارله‌سه‌رکردنی پێویسته!
ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خستمه‌ڕوو، به‌شێکن له ڕه‌خنه لۆژیکییه‌کانی من له (مسته‌فای هیجری) نه‌فه‌ری یه‌که‌می حیزبی دیموکرات، دیاره نه‌ک هه‌ر خۆی بگره په‌یوه‌ندی به حیزبهکهشییهوه هه‌یه، ئایدیای دیکه‌ی تریشم هه‌یه، به‌ڵام هێنده‌م نووسی، جارێ به کافی ئه‌زانم گه‌ر بتوانرێ سوودی لێ وه‌ربگیردرێت، خۆ گه‌ر لێشی وه‌رنه‌گیردرێت ئه‌وا دواڕۆژ بۆ مێژوو ئه‌مێنن!!
نظر خود را ارسال کنید