حمله بی سابقه جمیل کولاهی به رامبد لطفی پور + متن کردی

زمانی که اعضای حدکا سوابق درخشان یکدیگر را برملا می سازند

جمیل کولاهی از اعضای حدکا و از نویسندگان روزنامه تیشک  است که اینبار در اقدامی بی سابقه با انتشار متنی به رامبد لطف پوری حمله نموده و قسمتی از سوابق این شخص را برملا نموده است .

با درنگ و تامل در این متن می توان به اوج فاجعه و فریب و نیرنگ در حدکا پی برد در ادامه متن نگاشته شده جمیل کولاهی بدون هیچ گونه دستکاری و تنها با حذف عبارات مستهجن و فحاشی های غیر قابل پخش  ، آورده شده است .

 رامبۆد لۆتفپووری چما وا دەکات!

 رامبۆدی لۆتفپووری لە سەر پەیامی  مستەفا هێجری بابەتێکی نووسیوە کە لە چوار خاڵ پێک هاتووە … ئەمنیش لە کۆمێنتێکدا بۆم نووسی کە ئەو شتەی جەنابت درۆیە و چەواشەیە و … لە وڵامی کۆمێنتەکەی مندا  نووسیویە: “نازانم چ بەڵێنییەکیان پێ داوی کە وا دەمارگرژانە و نالۆژیکی ئەرکی پێسپێردراوت جێبەجێ دەکەی؟”

با بێمە سەر  رامبۆد روونی کەمەوە کە کاممان ئەوەندە کەسایەتیمان نزمە کە بە بەڵێنی بۆ کۆرسی و تەحریک ئەوەی کە دژی بەرژەوەندی کوردە دەیکەین، چونکە ئەمە تاوانێکی چوکە نیە! بۆیە لێرەدا بە کۆرتی مێژووی حیزبایەتی  رامبۆد دەخەمە بەر دەستی خۆی و دەرووبەرییەکانی، با ئەگەر تووشی ئالزایمر هاتووە، جارێکی دیکە بێتەوە بیرێ کە چی کردووە؟

 رامبۆد سەرەتا دژی گەڵاڵەی  بابا عەلی مێهرپەوەر کە بۆ کۆنگرەی ١٣ ئامادە دەکرا، بوو، بەڵام دوای ئەوەی کە چۆرتکەکەیان داخست بۆی و وتیان تۆ بە پێی ئەم گەڵاڵەیە ئیمتیازی پێویستت هەیە و دەبێتە رێبەری، پشتی کرد لە بیروباوەڕی یەک سەعات پێش لە چۆرتکە داخستنەکە و دژی رەخنەگرانی گەڵاڵەی  بابا عەلی مێهرپەروەر وەستایەوە! ئاخۆ لە کۆبوونەوەی چۆرتکە داخستنەکە، بەڵێنێ کۆرسی کومیتەی ناوەندییان پێدابوو!

دوای کۆنگرەی ١٣ کە سەری  رامبۆد بێ کڵاو مایەوە، تووشی خەمۆکی بووبوو،  مەلا حەسەن و مامۆستا دایانە ژێر پەڕوباڵی خۆیان و کەم کەم تەیاریان کرد بۆ شەڕی نیابەتی دژی  مستەفا هێجری. گرووپی رووناکبیرییان بۆ دامەزراند و بوو بە رووناکبیر و سەرۆکی رووناکبیران و چاکسازیی دەکرد. ئەمە لە کاتێکدا بوو کە پێشتر کەسانێک وەک عەلی جەوانمەردی کە رەخنەیان لە مامۆستا گرتبوو و گرووپیشیان نەبوو، داوای چاکسازییان کردبوو، دەرکرابوون. بەڵام  رامبۆد کە دەبوو شەڕی نیابەتی بکات، کەس بۆی نەبوو تماشایشی بکات، چونکە پیرانی بە تەدبیر و لاوانی رووناکبیر لە پشتی بوون. ئەوەی کە نەدەبوو یەک پێشمەرگە بیکات  رامبۆد دەیکرد. بۆ نموونە  رامبۆد کە ناوی پێشمەرگە بوو، پێش لە ئینشعاب یەک چرکەش نیگابانی نەدەدا و نیگابانی و چەک هەڵگرتنی بەلاوە بێ کلاسی بوو. ئەوە لە حاڵێکدایە کە هەموو دانیشتوانی قەڵا غەیری کەسانێک وەک زیندەیاد  فەتتاح کاویان هەمووی نیگابانییان دەدا. بەڵام  رامبۆدی پشت ئەستوور بە مامۆستا و مەلا حەسەن کە بەڵێنیان پێی دابوو، لە بری شەڕی نیابەتی، بیکەن بە رێبەریی،  یەک چەرکەش نیگابانی نەدا و وڵامی کەسیشی نەدەدایەوە!

دوای کۆنگرەی ١٣  مستەفا هیجری سەفەری ئۆرووپای کرد و کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فیدراڵ دامەزرا!  مەلا حەسەن و مامۆستا ئەوەیان بە سەرکەوتنی  مستەفا هیجری دەزانی و دەیانەویست تێکی بدەن، بەڵام خۆیان هیچیان نەدەگوت، شەڕەکەیان لە رێگەی  رامبۆدەوە کرد.  رامبۆدیش کە بەڵێنی رێبەرییان پێدابوو و خۆی بەرپرسی بەشی فارسی رۆژنامە کوردستان بوو، لە رۆژنامەی فەرمی حدکا رایگەیاند کە خەڵکی ئازەری زمان لە ئۆرمیە و شارەکانی دیکەی پارێزگەی ئۆرمیە میوانن و دەبێ بچنە دەرێ! ئەم قسەیەی  رامبۆد لە رۆژنامەی فەرمی حدکا کە بە فیتی پشتیبانەکانی بوو، بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی گەورە کە رێکخراوە ئازەرییەکان و رژیمی کۆماری ئیسلامیش رۆژبەرۆژ گەورەیان دەکردەوە.  مستەفا لەو کاتەدا بۆ هێور کردنەوەی دۆخەکە لە گەڵ رێکخراو و کەسایەتییە ئازەرییەکان قسەی کرد، کە یەکیان ناردنی نامە بۆ نەزمی ئەفشار بوو!

فازی دووهەمی شەڕی نیابەتی  مەلاحەسەن و مامۆستا دژی  مستەفا هیجری ، لێرەوە دەستی پێکرد و  رامبۆد بە تەواوی و موو بە موو  بەڕێوەی دەبرد! رامبۆد لۆتفپووری لە کۆبوونەوەکانیدا  مستەفا هیجری بە خاکفرۆش و نیشتمان فرۆش تاوانبار کرد!  مستەفاش هێشتا لە ئۆرووپا نەهاتبووە، نزیکەی چەندین مانگ ئەم کۆبوونەوە چڕانەی  رامبۆد لە سەر نیشتمان فرۆشی  مستەفا هیجری درێژەی بوو. بەڵام  مستەفا هیجری چووکترین گیری بە رامبۆد نەدا!

 رامبۆد وەک سەرۆکی بەڵێنی پێدراوی گرووپی رووناکبیران باڵی زۆرینە چاکی بکردبایا یان خراپ لە ناو کۆبوونەوەکاندا بە توندترین شێوە هێرشی بۆ دەکرد و پشتیبانەکانیشی چەپڵەیەکیان بۆ لێ دەدا، بەڵام جەناحی کەمینە بە دەیان هەڵەیان کرد چوکترین رەخنە و تەنانەت ئاماژەشمان لە رامبۆد نەدی! تەنانەت کاتێک رێبەرایەتی حیزب  جەلیل گادانییان بە بۆنەی نووسینی کتێبێک کە تاوانی خەیانەتی دابووە پاڵ دۆکتور قاسملو، سزا دا، پشتیبانی لە جەلیل گادانی دەکرد.

کاتێک ئینشعاب کەوت، ئینشعابییەکان بەرنامەیان بۆ رامبۆد داڕشتوو کە وەک گرووپی رووناکبیران جیا بێتەوە و پەیوەست بێت بە ریزی ئینشعابییەکانەوە کە ئینشعابەکە دەنگدانەوەی زۆرتری بێ و باری رەوانی لە سەر لایەنی  مستەفا هیجری زۆرتر بێت، ئەمە لە کاتێکدا بوو کە هەر یەک جەناح بوون، بەڵام تەقسیم کاریان کردبوو. هەر وایشی کرد چونکە بەڵێنی رێبەرییان پێ دابوو و هیچی بۆ گرینگ نەبوو و تەنیا بە کۆرسی بیری دەکردەوە!

دوای ئنشعاب  مەلا حەسەن و مامۆستا بیلاخەرە بەڵێنییەکەیان بردە سەر و  رامبۆدیان کردە ئەندامی کومیتەی ناوەندی! بەڵام کۆنگرەی دوایی هەر وەک چۆن کردبوویانە کومیتەی ناوەندی هەر واش لە کومیتەی ناوەندی خستیان!  رامبۆد کە لێرەدا هەستی بە خەسارێکی گەورە دەکرد و تەنیا سێ ساڵ کومیتەی ناوەندی بوونی وەک حەقدەست بۆ ئەو هەموو شەڕە نیابەتییە  دژی  مستەفا هیجری بە زۆڵم لە خۆی دەزانی، گرووپێکی لە ژێر ناوی هەڵوێست دروست کرد و لە ماوەی چەند رۆژدا  هەڵهات و هاتەوە ژێر دەسەڵاتی هیجری  .

 لە کۆنگرەی حدکا  رامبۆد بە دنگی خەڵکانێک کە کاتی خۆی  رامبۆد پێیانی دەگوت هێزی چەپڵەی مستەفا هێجری، بوو بە کومیتەی ناوەندی. بەڵام دوای ئەوە  رامبۆد کەوتە بیری ئەوە کە هاوکات لە گەڵ کومیتە ناوەندی بوون باشترە پاسپۆرتێکی ئۆرووپاییش لە گیرفانیدا بێت و بتوانێ گرووپەکەی هەر وا بپارێزێ و دیپلۆماسی دەرەوەییش بخاتە رێگە، بۆیە خۆی کردە نەخۆش و گوایا تومورێک لە نێو مێشکیدایە دوایی هاتە بریتانیا. بەڵام دوای ماوەیەک رێبەرایەتی حدکا پلانەکەی  رامبۆدیان خوێندەوە کە دەیەوێ چی بکات، بۆیە پلانەکەیان پووچەڵ کردەوە، کە ئەگەر سەری بگرتبا هەر ئەو گرووپەی هەڵوێستی کە هێنابوویەوە دەیکرد بە ئەهرۆمی فشار بۆ سەر حدکا و ئەگەر ملیان پێ نەدایا بە ناوی ئینشعابی دیکەوە لە حدکا جیای دەکردەوە! بۆیە داخی رێبەرایەتی پاسپۆرت داریان نیایە سەر دڵیەوە!

دوای هەڵبژێردرانی بە بەرپرسی کومیەتی بریتانیای حدکا لە لایەن ئەندامانی حدکا لەو وڵاتە،  رامبۆد تووشی کەیسی گەندەڵیش هات و ئەم جار ئیتر لە حدکا دەرکرا!

هیوادارم کە هەم خۆت و هەم دەروبەرییەکانت تێگەییشتبێتن کە کی بەڵێنی پێدراوە و کی ئەساسەن شەڕی نیابەتی دەکات بۆ کۆرسییەک کە میترێک خاک نیە بینێتە سەریەوە. تۆ هەمیشە لە ماوەی حیزبایەتیدا قو…ت لە بەرژەوەندی نەتەوەیی و رووت لە کۆرسی بووە و وەک ماسی دوورە ئاوە تینووی کۆرسی بویت، هەر بۆیە ئەو هەموو شەڕە نیابەتییە دەکەی! تۆ ئابڕووی چاکسازی، رەخنە، رووناکبیری، هەڵوێست و یەکگرتن و یەکگرتنەوەت بردووە، چونکە هەمووی ئەوانەت وەک سووتەمەنی شەڕی نیابەتی ئەم و ئەو بۆ گەییشتن بە کۆرسی بەکار هێناوە! تویش هەر وای نەگۆڕاویت و هەر خەریکی شەڕی نیابەتیت!

✍️ جەمیل کولاهی

متن پی دی اف در کانال تلگرامی دیار و نادیار

نخستین نفری باشید که برای این مطلب نظر ارسال می‌کند.!

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.