وتوویژی گرینگی نادر کیانی لەتەگ ئارام ئه حمه د سەبارەت بە مافیایی پاک ( کوردی )

وتوویژی تایبه تی نادر کیانی روژنامه وان له گه ل آرام ئه حمه د، روژنامه وانی به ناوبانگی باشوری کوردستان”+ آرام احمد: گروپی حیزبی آزادی کوردستان له موجاهدینی خه لقی ئیران خراپترن/ یه زدان په ناه به پاره دوکترای سیاسی وه رگرتوه

نادر کیانی: زور له میژ بو خوینه رانی به ریز، داویان لی کردبوم له گه ل به ریز ئارام ئه حمه د وتوویژیک ساز بکم. منیش پیوندیم گرت له گه ل کاک آرام و به ریزیان زور به گرمی له م وتوویژه به شداریان کرد.

پرسیاره کانی من له کاک آرام؛

کاک آرام روژنامه وانی به ریز له هه ریمی کوردستان به خیرهاتن، سپاس بو ئه و کاتی به منت دا، کاک آرام زور له خوینه ره کان له منیان ویست که له گه ل جه نابت وتوویژ بکم، زور که س له روژهه لاتی کوردستان، ریزیان بو جه نابت هه یه و پیان خوش له گه لت قسه بکم.

کاک آرام، یه کم پرسیار؛

جه نابتان له وتوویژیک ده لین؛ حیزبی آزادی کوردستان – پاک و سکرتیره که ی حوسین یه زدان په ناه له هه ریمی کوردستان خه ریکی فسادن، له م باره و بو خوینه ره کان له روژهه لاتی کوردستان زیاتر قسه بکن.

جه نابتان ده لین حیزبی آزادی کوردستان و حوسین یه زدان په ناه نوکه ری بنه مالی بارزانین، له م باره و زوتر بومان بلین.

زوربه ی گه نجه کانی روژهه لاتی فریوی حیزبی آزادی کوردستانیان خواردوهه و بونه ته پیشمه رگه ی حوسین یه زدان پناه،، ئه و جوره ی بوخوشتان ئاگادارن، زوبه ی ئه م پیشمه رگه نه له م حیزبه کوژراون به لام حیزبی آزادی کوردستان له دی ئه مانه خویان کوشتوه! جه نابتان باه ور ده که ن ئه و هه مو که سه گه نجه له یک حیزب خویان بکوژن؟ یان ئه وانه کوژراون؟

بوچی حکومتی هه ریمی کوردستان و به تایبه ت پارتی یارمه تی ده ده نه ئه م حیزبه؟ پاره یان ده ده نه و چه ک و چولیان پی ده دن؟

بوچی پارتی و هه ریمی کوردستان ئیزن ناده نه پ.ک.ک و پژاک له کوردستان کار بکه ن به لام به پاک ئیزن ده دن؟

چه ن روژ له مه وبه ر به حوسینی یه زدان په ناه له زانکوی سه لاح الدینی هه ولیر دوکترای سیاسی دراوه، به بوچونی ئیوه، حوسین شایانی وه رگرتنی دوکترای سیاسیه؟! بوچی پیان داوه؟

بو ئه و گه نجانی ده یانه وی ببنه پیشمه رگی پاک، چ ئاموژگاریه کت هه یه؟

پاک ده لین له شه ری داعیش ئیمه زور ده وری گرینگمان هه بو ئیمه پردی مان نجات داوه، وایه؟!

ئه و هه مو جه نایه تی له م حیزبه ده کری بوچی هیچ کات حوسین و حیزبه که ی محاکه مه ناکرین؟

حوسین و حیزبه که ی له هه ریمی کوردستان معاش وه رده گرن؟ سیلاحیش وه رده گرن؟

باکوریه کان له م حیزبه روژهه لاتیه رازین؟ پیان خوشه حکومه ت به وانه معاش بدا؟

(جوابه کانی کاک آرام)

سلاو بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموان  و به تایبه ت روژهه لاتیه کانی به ریز

کاک نادر، سەرەتا دەبێت لێکدانەوەمان بۆ حیزب هەبێت،حیزب بەو مانایەی کۆمەڵێ ئەشخاس لەدەوری پلاتفۆرمێک،ئاوات و ئامانجێک کۆدەبنەوەو بەرنامەیەک ڕێک دەخەن و ناوی دەنێن حیزب، ئەمەی بەڕیزتان دەڵێن”حیزبی ئازادی کوردوستان” نە حیزبەو نە ئازادەو نە کوردوستانیە،ئەمانە گروپێکن لە هەولیر دانیشتوون،بە موو ناتوانن لە بەرژەوەندیەکانی بنەماڵەی بارزانی دوربکەونەوە، موچە لە پارتی وەردەگرن و شاهانە دەژین، بەیەک وشە ئەمانە گروپێکن پارتی و دروستی کردوون،سەرەتا هاتن حیزبی دیموکراتیان کرد بە دوو کەرتەوە،بەریان دانە گیانی یەکتر، ئەمەیشیان دروست کرد بۆ دژایەتی هەردوکیان و دژایەتی هەرکەس ولایەنێک دژی بنەمالەی بارزانی بێت، ناکرێ بە کۆمەڵێ کەسی بەکرێگیراو بڵێین حیزب،بنەماڵەی بارزانی دۆستایەتی هیچ حیزبێک نافامێت،یان دەبێت لەگەڵی بیت یان دژی بیت،یان دۆست بەمانای کۆیلە بوون خۆ چەمانەوە یان دوژمن، ئەمانە لە بەرەی تەسلیمی و چەوماوەکانن بۆ ژیان و پارەو خۆشگوزەرانی بۆ خۆیان.

له جوابی پرسیارت سه باره ت به فه سادی حوسین یه زدان پناه ده بی بلیم؛ بەڵی کاتێک دەڵێم”حسینی یەزدان پەنا سەرقاڵی فەسادیە،،قسەیەک نیە لە خۆمەوە فرەم دابێت، ئێمە فیلمە سێکسیەکانیانمان دیوەو ڕۆژگارێک هەموو سۆشیال مێدیای داگرتبوو، پاشان ئەم کابرایە تەنانەت لە بارەگای گروپەکەیشیدا،لە ژوری نوستنی ئەفرادەکانی خۆی،لە حەمام و تەواولیتی ژنایشدا کامێرای تایبەتی و نهێنی دانابوو، تا ژنەکان بخاتە داوی خۆی و پیاوەکانیش سەر شۆڕ بکات و بێدەنگی بکاتو بە مەرامەکانی خۆی بگات، خۆ کاتێک ئەم قسانەمان کردوە لە خۆڕانەبوە، خوانەخواستە تۆهمەمان بۆ نەپێچاوەتەوە، هەر هەمووی بە بەلگەوە بلاو بۆتەوە، شتێک نیە نهێنی بووبێت و من کەشفم کردبێت، خەلکی هەولێر،هەتا هاوڕێکانی خۆیان بە”حسینە ژن دز دەیناسن و  وای پێدەلین.

تەواوی ئەو کەسانەیشی لە تاریکایدا خۆیان کوشتونیان، زیاترشەری ئەخلاقی بووە، نەک شەڕێک لەسەر بۆچوونی جیاواز یان فکری جیاواز، ئەوان نە فکریان هەیە نە بۆچوون، گروپێکن دژی خەلکی  باشورن و سەری هەرکەس پان دەکەنەوە کە دژی بنەمالەی بارزانی بن، ئەمانە زیاتر لە گروپی موجاهیدینی خەلق دەچن،،ئەوانیش بە جۆرێک بوونە پیاوی  بەعس، لە راپەڕینی ئێمە دژی بەعسیەکان، واتە ئەوکاتەی ێمە کۆرەومان بەسەردا هات و لەشکری بەعس هێرشی کردەوە،ئەوان شان بە شانی لەشکری بەعس ئێمەیان دەکوشت،،ئەم گروپەیش هەمان ڕۆڵ دەبینن بە داخەوەدژی خەلکی باشورن بە قازانجی بنەماڵەی بارزانی.

ئەم گروپەی یەزدان پەنا مۆزەفی بنەمالەی بارزانین، شوینی تایبەتیان پێداون،چەکیان داونەتێ،پارەیان دەدەنێ شاهانە دەژین، دەخۆن و دەخۆنەوە،لەبەر ئەوەیە پیاوی بنەمالەی بارزانین،،هەموو کەس وگروپێک کاتێک بە کرێ دەگیرێن”کرێگرتە” ئاغاکەیان واتە ئەوەی بە کرێی گرتوون دەبێت مەسفرەفیان کەن و بیان ژیەنن.

ئێمە ناکرێت پەکەکەو پەژەک بخەینە ڕیزی ئەم گروپە خۆفرۆشەوە، پەکەکەو پەژەک هیچ کاتێک ئامادە نەبوون بچنە ژێر ڕکێفی بنە مالەی بارزانی، ئەوان دەزانن بنەمالەی بارزانی سالانێکە ڕۆڵی جەندرمەی تورکان دەبینن، خیانەت دەکەن، نۆکەری تورکیان، لە هەژدە جێگا لەشکری تورکیان “جەندرمە” مۆڵ داوەو هێناونیانە باشوری کوردوستان، سالانێک شان بەشانی جەندرمەی تورک شەڕی گریلاکانی پەکەیان کردوەو گریلاکانیان گرتوەو تەسلیمی میتیان کردونەتەوە، کاتێکیش ئەمان”واتە پەژەک و پەکەکە” تەسلمی ئیرادەی بنەمالەی بارزانی نابن،،ئەمانیش شان بە شانی تورک دژایەتیان دەکەن، بەلام گروپی یەزدان پەنا، لە پارتی تورکیترن،هەم پاراستنن هەم میت،، بە کوردیەکەی یەزدان پەناکان چۆن کادری پارتین و لەوانیش دڵسۆزترن بۆ بنەمالەی بارزانی بۆ توکیایش هەروان. لێرەوەیە، پارتی یەزدان پەنەکان وەک کۆرپەی خۆی لە باوەش دەکاتو بەکاریان دەهێنێت بەلام بە هەموو توانایانەوە دژایەتی پەکەکەو پەژەک دەکەن.

کاک نادر، پرسیارێکت کردوە زیاتر لە نوکتە دەچێت،مالت ئاوا بێت دەمێک بوو ئاوا پێنەکەنیبووم، گوایە لە زانکۆیەک لە هەولێر دکتۆرای سیاسی دراوە بە حسین، ئەمە بۆ خۆی جێگای پێکەنینە، جارێ ئەوەی لە باشوری کوردوستان ناویان نا وە زانکۆ لە ڕوانگەی منەوە زبڵخانەیەو جگە لە زبڵ هیچی بەرهەم نەهێناوە، هەرئەمەیشە کۆمەلگای باشور پڕ بووە لە پزیشک و موهەندیس و دادوەرو پارێزەری نەخوێنەوار، کێ کادری حیزب بێت  ئاسان دەتوانێ هەر شهادەیەک بخەتە گیرفانی،لێرەوەیە ئەم جۆرە لە دکتۆرا گالتەجاریەو هیچ قورساییەکی نیە، ئەم کارانە زیاتر بە پارە دەکرێت یان بەوەی چەندە خزمەتچی بنەمالەی بارزانی و پارتیت، وەک ئەوەی سالانێک بەرلەئێستا لە ئیتالیا بۆ مەسعود بارزانی کرا بە پارە،دوایش بۆ کۆسرەت ڕەسوڵ ،،لەم ڕۆژانەیشدا گوایە و بە پێی قسەی مێدیاکانی پارتی لەناو سەدان هەزار کتێب لە ئەمریکا کتێبەکەی مەسعود بارزانی یەکەم بوە هههه،،،وەک ئەوەی گەلی ئەمریکا هەمویان کوردی زان بنو خوێندبێتیانەوە!!!

بۆیە ئەم جۆرە شهادەو کارانە هەمووی بازرگانیەو دورە لە زانستو فکرو مەعریفەو وەک ئەوەیە تۆ پارەت هەبێت بچیت ئۆتۆمبێلێک بکریت،،ئەمیش ئاوایە، ئەوەی حسین پارتی داویەتیە لە هەقی خزمەتەکانی بەرامبەر بە پارتی.

ئەوەیش زۆر خۆی با دەدات و گوایە شەڕی داعشی کردوە هەمووی درۆیە، ئەم کابرایە تەنها خۆدەرخەرە نەک ئەوەی پیاوێکی ئازا بیت،هەرئەوەیشە تا ئێستا گولەیەک بەلایدا ویزەی نەکردوە، من بەلامەوە سەیرە خەڵکانێک لە ڕۆژهەلاتی کوردوستان “هەلبەتە ئەگەر بوونیان هەبێت” دلیان بەم گروپە خۆش بێت،خەلکی ڕۆژهەلات دەبێت بزانن، ئەم گروپە سەرفەن پیاوی بنەمالەی بارزانین نۆکەری ئەوانن، کار بۆ ئەوان دەکەن، تێفکرن بزانن ئێمە سی سالە چۆن بەدەست بنەمالەی بارزانییەوە دەنالێنن، سەیری باشور و خەلەکەی بکەن چۆن لە زیندانەکاندان، چۆن دەچەوسێنەوەو ستەمیان لێدەکرێت،ئەگەر ئەمانە ببنە دەسەڵاتدارلە ڕۆژهەلاتی کوردوستان ئەوا لە بنەمالەی بارزانی خراپتر نەبن چاکتر نابن،با خۆیان ئەم ڕاستیانە بزانن، سی سالە بنەمالەی بارزانی سەدان ملیارد دۆلاری ئێمەیان دزیوە، کارەبا نیە،ئاو نیە، ئازادی نیە، مافەکانمان نیە، دەچەوسێینەوە، یەک کەس ناوێری لە هەولیرو بادینان ڕەخنەیەک بگڕێت،داوای نان و کار بکات دەخریتە زیندانی ئاسایش و پاراستن،،هەموو کەس چیرۆکە غەمبارەکانی،سۆران و سەردەشت و وەدادو دەیان ڕۆژنامە نوس و ڕەخنەگری لە یادە، چۆن بەدەستی پیاوکوژەکانی پاراستن تیرۆرکران،تەنها لەسەر نووسین،کەواتە کفرە خەلکانێک لە ڕۆژهەلاتی خۆشەویست دوای حسین و گروپە پاراستنەکەی بکەون.

له جوابی پرسیاریک که ئیوە باسی “محاکەمە” دەکەن،کێ محاکەمەیان بکات؟ بۆ لەو ولاتا دادگا هەیە؟ دادوەری سەربەخۆ هەیە؟ یاسا هەیە؟ حکومەت هەیە؟ هیچ یەکێک لەمانە بەداخەوە نیە، ئەوە حیزب و بنەمالەن هەموو شتێک لێدەخوڕن بەو جۆرەی لە بەرژوەندی خۆیاندایە، لە هەولێرو بادینان نۆکەری بنەمالەی بارزانی بە، کورسیەکەت لە جیاتی چوار تایە سەد دانەی هەیەو بە هەموولایەکدا  دەڕوات، یاسا،لەو ناوچەیەداو لە باشور تەنها بۆ ناحیزبیەکان و هەژاران و بێدەسەلاتانە، گەنجان لەسەر کۆمێنت،لەسەر ئیمۆجیەک ون دەکرێن و دەخرێنە زیندان، دەیان نامەی گەنجانم لایەو کە بۆیان ناردووم، دەلین کاک ئارام بمانبوورە هەموو بابەتەکانتمان بەدڵە بەلام ناوێرین لایکو کۆمێنت بکەین،،دەمانگرن وئازارمان دەدەن،نانمان دەبڕن،لە فەرمانگایەک فەرمانبەر بن دەریانەکەن، باشوری کوردوستان بەتایبەتی بنەمالەی بارزانی زیاتر لە کۆریای باکور دەچێت بەمانا هەرە ناشیرینی و دژە ئینسانیەکەی. خەلکی باشور بەتایبەتی ئەوانەی دژی ئەم دەسەلاتەن ئەم حیزبانەیان نەک خۆش ناویت، ڕقیان لێیانە، لەبەر ئەوەیە لەسەنگەری خەلکدا نین دژی چەوسانەوەو بێدادی پارتی و یەکێتی، بەلکو لەسەنگەری ستەمکاراندان، ستەمکارانی بنەمالەی بارزانی، ئەمانە دژی ئاواتو ئامانجەکانی خەلکی باشوری کوردوستانن، بەلام لەگەڵ ستەمکارانی پارتیدا هاو واتان و بەیەکەوەن دژی خەلکی باشورو باکورو ڕۆژئاوایشن، بە نموونە حسینی یەزدان پەنا وەک بنەمالەی بارزانی ڕقیان لە هەموو ئەوانەیە دژی بنەمالەی بارزانین، دژی پەکەکەن،دژی پەژەکن،دژی پەیەدەو ڕۆژئاوان، هەتا دژی یەکێتیشن  ئەگەر یەکێتی دژایەتی بنەمالەی بارزانی بکات، بەیەک دێڕ بڵێم دژی هەموو ئەوانەن کە رەخنەیان لە بنەمالەی بارزانی هەیەو هەتا لەگەڵ تورکیا کۆکن چونکە بنەماڵەی بارزانی کۆکن..

ئەمانە هەتا لە ڕۆژی دەنگدانیشدا بە هەویەی تەزویرڕیز دەبەستن دەنگی خۆیان دەدەنە پارتی،نۆکەر سیفەت و بەکرێگیراوی بنەمالەی مافیای بارزانین دژی خەلکی باشور.

نادر کیانی: سپاس بو کاک ئارام ئه حمه دی به ریز.

2 Comments

نظر خود را ارسال کنید

ایمیل شما منتشر نخواهد شد.